دوو خوێندکاری مه‌ریوانی به ۶ مانگ زیندان مه‌حکووم کران.

جه‌مشید به‌هرامی خوێندکاری به‌شی شانۆی زانکۆی هونه‌ری ته‌ورێز و سه‌لام نه‌باتی خوێندکاری ده‌روون ناسی زانکۆی په‌یام نووری مه‌ریوان به ۶ مانگ زیندان مه‌حکووم کران.
له شوعبه‌ی یه‌کی دادگای ئینقلابی سنه، جه‌مشید به‌هرامی به جورمی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌کێک له حزبه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی کۆماری ئیسلامی و پڕوپاگه‌نده دژی نیزام له ڕێگه‌ی ئینتێرنێته‌وه و هه‌روه‌ها سه‌لام نه‌باتی به جورمی هه‌ڵسوکه‌وت و پڕوپاگه‌نده دژی نیزام، به ۶ مانگ زیندان به شێوه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراو (ته‌علیقی) بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ مه‌حکووم کران.
ئه‌و دوو خوێندکاره له ڕێکه‌وتی ۱۷‌ی ڕێبه‌ندانی ۱۳۸۶ ی هه‌تاویدا له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتیلاعاتی مه‌ریوانه‌وه له ماڵی خۆیان ده‌سگیر کران، که دواتر هه‌ر یه‌کی به ۲۰ ملیۆن تمه‌ن بارمته ئازاد کران.
شایانی باسه ئه‌م دوو چالاکه خوێندکاریه پێشتریش به هۆی به‌زاندنی سنووره‌وه هه‌ریه‌کی به سه‌د هه‌زار تمه‌ن جه‌ریمه‌ی نه‌قدی مه‌حکووم کرابوون.




