کوژران و بریندار بوونی ۷ کۆڵبه‌ر له سنووری باشماخ
دیسانه‌وه سنووری باشماخ کاره‌ساتێکی تری خولقاند...
شه‌وی ڕابردوو له سنووری باشماخ به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین ۴ کۆڵبه‌ری مه‌ریوانی کوژران و ۳‌ی تریش بریندار بوون.
شایه‌د حاڵان ده‌یگێڕنه‌وه: شه‌وی ڕابردوو له لایه‌ن هێزه ده‌وڵه‌تیه‌کانه‌وه سنووری باشماخ داخرابوو، نزیکه‌ی ۸۰ کۆڵبه‌ر له لای یه‌کێ له‌و کاناڵانه‌ی سه‌ر سنوور کۆ ببووینه‌وه.
هه‌شت له‌و کۆڵبه‌رانه له باریکه ڕێگه‌یه‌که‌وه به‌ره‌و سنووری باشماخ (دیوی هه‌رێمی کوردستان) ڕێده‌که‌ون، که‌مێ دوای ئه‌وه‌و له نزیک "قه‌بری زاڵه" گوروبانێک دێته ڕێگه‌یان و ڕه‌گبارێک ده‌ته‌قێنێت به ناویاندا. هیچ گوله‌یه‌ک به‌ر ئه‌وان ناکه‌وێت به‌ڵام زۆر ده‌تۆقێن و له حه‌یبه‌تا ده‌چنه ناو قامیشه‌ڵانێک بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بشارنه‌وه که وادیاره ئه‌و قامیشه‌ڵانه مین چێنراو ده‌بێت. دوو ناڵه‌ی گوێ ته‌قێن به‌رز ده‌بێته‌وه، ۴ له‌و کۆڵبه‌رانه گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و ۳‌ی تریش به توندی بریندار ده‌بن به شێوه‌یه‌ک که قاچیان ده‌په‌ڕێت. وه‌ک باسی ئه‌که‌ن باری ته‌ندروستی ئه‌و سیانه‌ش له باشیدا نیه.
چاوه‌ڕێی ورده‌کاری زیاتری ئه‌م هه‌واڵه بن.




