ده‌سپێکردنی پۆله فێرکاریه‌کانی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی - ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان
ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی- ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان وه‌کوو نه‌ریتی هه‌موو ساڵێکی کۆمه‌ڵێ پۆلی فێرکاری پێوه‌ندیدار به زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردیه‌وه، له وه‌رزی هاویندا به‌ڕێوه ده‌بات.
بۆ هاوینی ئه‌مساڵیش ئه‌نجومه‌ن به بڵاو کردنه‌وه‌ی بڵاڤۆکێک ده‌سپێکردنی ده‌رفه‌تی ناونووسین بۆ ئه‌م پۆلانه‌ی ڕاگه‌یاند. به پێی ئه‌م بڵاڤۆکه پۆله فێرکاریه‌کانی ئه‌نجومه‌ن بریتین له:
- پۆلی زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی
- پۆلی وه‌رگێڕان
- پۆلی چیرۆک
- پۆلی شێعر
له درێژه‌ی بڵاڤۆکه‌که‌ی ئه‌نجومه‌ن دا هاتوه؛
خوازیاران بۆ زانیاریی زۆرتر و به‌شداری کردن ده‌توانن ڕۆژانه کاتژمێر ۸ تا ۱۲‌ی سه‌رله‌به‌یانی، هه‌روه‌ها ۴ تا ۶‌ی دوانیوه‌ڕۆ سه‌ردانی ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵکه‌وتوو له موجته‌مه‌عی فه‌رهه‌نگی - هونه‌ری بکه‌ن، یان به‌م ژماره‌یه پێوه‌ندی بگرن: ۳۳۰۱۱۵۴. ده‌رفه‌تی ناونووسین تاکوو ۱۷/۴/۸۸




