له سنووری باشماخ
مێرمنداڵێکی مه‌ریوانی گیانی له ده‌ست دا.
مێرمنداڵێکی مه‌ریوانی پاش ئه‌وه‌ی له سنووری باشماخ ئاگری تێ به‌ربوو ئێواره‌ی گیانی خۆی له‌ده‌ست دا.
ئارمان بهزادی کوڕی ڕه‌حمان، ته‌مه‌ن ۱۶ ساڵ له پۆلی یه‌که‌می دواناوه‌ندنی، نزیکه‌ی ۱۰ ڕۆژ پێش ئێستا بۆ کۆڵبه‌ری و گواستنه‌وه‌ی گازرائیل له‌گه‌ڵ برایه‌کی چکۆله‌تریدا ده‌چێته سنووری باشماخ. ئه‌وان کاتێ نزیکی سنوور ده‌بنه‌وه کاتژمێر ۴و ۵ ی به‌یانی ده‌بێت که سروشتی له‌و کاتانه‌دا هه‌وا سارده، بۆیه ئاگرێک ده‌که‌نه‌وه بۆ گه‌رم کردنه‌وه‌ی خۆیان. ئیتر بێ ئاگا له‌وه‌ی که له‌وانه‌یه گازرائیله‌که‌ی کۆڵ‌یان گڕی تێ به‌ر بێت،له‌ناکاو کۆڵه‌که‌ی ئارمان ئاور ده‌گرێت. ئارمانی مێرمنداڵ و بێ ئه‌زموون له‌و شتانه‌دا گه‌رماو گڕی ئاوره‌که هێنده ده‌یحه‌په‌سێنێت که ئه‌که‌وێته ڕاکردن، هه‌ر بۆیه ئاگره‌که‌ی له‌شی ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌گه‌شێته‌وه. له ئاکامدا به‌شێکی زۆر له جه‌سته‌ی ده‌سووتێ.
ئارمان پاش گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه‌ی مه‌ریوان ده‌سبه‌جێ حه‌واڵه‌ی سنه‌ی ده‌که‌ن و له‌وێشه‌وه ده‌ینێرنه نه‌خۆشخانه‌یه‌کی شاری ته‌ورێز، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئارمان دوای نزیکه‌ی ۱۰ ڕۆژ به هۆی سووتانی به‌شێکی هه‌ره زۆری له‌شی و چاره‌سه‌ر نه‌بوونی ئێواره‌ی ڕابردوو گیانی له‌ده‌ست دا.




