میدیا کوردیه‌کان
ئه‌زانن نیشتمانه سه‌وزه‌که‌مان به‌ره‌و ڕه‌ش بوون ئه‌چێ؟
وا ئاوره دۆزه‌خیه‌کانی ئه‌هریمه‌نانی ڕه ش په‌ره‌ست، بێ
به‌زه‌ییانه تر له هه‌میشه جه‌سته‌ی نیشتمانیان گرتوه‌ته به‌رو خه‌ریکن سروشتی
جوانی ده‌خنکێنن.
وه‌ک ئه‌زانن چه‌ند ساڵێکه دارستانه‌کانی مه‌ریوان به‌رده‌وام ئاگری تێ به‌ر ده‌درێت و ئه‌سووتێندرێت، به‌ڵام ئاوره‌کانی ئه‌مساڵ له هه‌موو ساڵان زیاتر و زیاتر بوو.به پێی ڕاپۆرتی ئه‌نجومه‌نی سه‌وی چیا، له سه‌ره‌تای هاوینی ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا زیاتر له 90 جێگا ئاگری تێ به‌ر دراوه، ئه‌مه یانێ له ناو چوونی به‌شێکی زۆر له باشترین دارستانه‌کانی وڵات. دیاره له هه‌موو دارستانه‌کان جۆرگه‌لێکی له ئه‌ژمار نه‌هاتوو گیان له به‌رو گژو گیای هه‌یه که به فه‌وتانی دارستانه‌کان ئه‌وانیش ده‌فه‌وتێن. هه‌روه‌ها دارستانه‌کانی ناوچه‌ی ئێمه که‌ڵکی ئابووریشی هه‌یه، بۆ نموونه خه‌ڵک مازوو و جاچکه‌و گه‌زۆی لێ ده‌که‌ن که ئه‌توانین بڵێین سه‌رچاوه‌یه‌کی ئابوورییه بۆ هاووڵاتیان.
دۆستانی ژینگه و دڵسۆزانی سروشت زۆرترین هه‌وڵیان داوه بۆ هه‌رچی زیاتر کۆنتڕۆڵ کردنی ئه‌م ئاورانه‌و ئاگادار کردنه‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵک. به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا نه‌یتوانیوه‌و ناتوانن به‌ره‌نگاری ئه‌م تراژدیه ببنه‌وه. به دڵنییایه‌وه ئه‌گه‌ر ئاوا بچێته پێش ئیتر ناونیشانێک له دارستان و سه‌زایی سروشت نامێنێت.
له‌م نێوانه‌دا به حه‌قی خۆمی ئه‌زانم گله‌یی بکه‌م له ڕاگه‌یاندنه کوردیه‌کان که که‌مترین کاریان کردوه بۆ ئه‌م تراژدیه. ئه‌مه له کاتێکدایه که ڕۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕه‌کانی ناوخۆی ئێران له دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا چه‌ندین جار ڕاپۆرتی ئه‌و ئاگرانه‌یان بڵاو کردوه‌ته‌وه.
ئه‌نفال و قڕ کردنی نه‌ته‌وه‌ییمان به شێوه‌گه‌لی جۆراو جۆر کراوه‌و ئه‌کرێ، بۆچی ناتوانین ئه‌مه‌ش وه‌ک پرۆسه‌یه‌کی به‌رنامه ڕێژی بۆکراو سه‌یر بکه‌ین؟ کار به شوێنێک گه‌ییوه که هه‌موو ڕۆژێک له دوو شوێن و سێ شوێن ئاگر هه‌یه که هه‌ر کامه‌یان 50 تا 100 هێکتار له دارستانه‌کان ئه‌سووتێنن! ئێمه هه‌میشه به سروشتی نیشتمانه‌وه شانازیمان کردوه به درێژایی مێژوو خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیمان قه‌رزارباری سروشت و چیاکانی کوردستانه، ئه‌وه‌نده ناهێنێ که هه‌وڵ بده‌ین ڕای گشتیی خه‌ڵک بۆ ئه‌م ئاگرانه ئاگادار و هه‌ستیار بکه‌ینه‌وه؟




