ئه‌نفاله‌که‌ی 28ی گه‌لاوێژ
كه هاتن هه‌موو شتێکیان له گه‌ڵ خۆیان خنکاند
ژیان، خۆشه‌ویستی، ویژدان، لێبوردن،...
ئه‌وان ئاستی مرۆڤایه‌تیان هێنایه خوارێ
30 ساڵ له‌مه‌و پێش و له ڕۆژێکی ئاوه‌هادا بوو که خومه‌ینی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران پاش ئه‌وه‌ی کوردستانی لێوڕێژ له کوفر وه‌سف کرد، فه‌رمانی جیهادی بۆ کوردستان ده‌رکرد.
تانک و تۆپ و هه‌لیکۆپته‌رو هه‌موو که‌ل و په‌لێکی نیزامی له‌گه‌ڵ هێزێکی ئێجگار زۆری نیزامی له تارانه‌وه به مه‌به‌ستی له ناو بردنی کوفر و نه‌زانی به‌ره‌و کوردستان ڕێکه‌وتن.
لای ئه‌وان داخوازی کردنی سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانی مرۆڤایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی کوفر بوو، ئه‌وان فه‌رمانیان پێ درابوو که ده‌بێ یه‌کجار بۆ هه‌میشه هه‌موو ده‌نگه ناحه‌زه‌کان له سێداره بدرێن.
هه‌زاران هه‌زار مرۆڤی کوردیان گرت و له سێداره دا‌و به کرده‌وه ده‌ستیان دایه قڕ کردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ک که ده‌بوایه هاواری بێ گوناهی و بێ ده‌سه‌ڵاتی ومه‌زڵووم بوونی بگه‌یشتایه‌ته عه‌رشی ئاسمان.
به‌ڵام نه‌گه‌یی! نزیکترین و ئاگادارترین نه‌ته‌وه به کورد گه‌لانی تری ئێران بوون، به‌ڵام کوشتنی ئێمه به‌زه‌یی هیچ که‌سی نه‌بزواند!
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ته‌نها گۆشه‌یه‌کی بچووکی تراژدیه‌کانی ساڵی 58 و ساڵانی تره.
* تیر باران کردنی 11 کورد‌و خه‌ڵاتی وێنه‌گرێکی فارس
27
ی ئاگۆستی ۱۹۷۹ (۵ی خه‌رمانانی
۱۳۵۸ ی هه‌تاوی)، فڕۆکه‌خانه‌ی شاری سنه. ۱۱
کورد له به‌رده‌م تیرباران کردنی هێزه‌کانی سپای ئێران دان. سادقی خه‌لخالی حوکمی
کوشتنی ئه‌م ۱۱ کورده‌ی ده‌رکردبوو. وێنه گری ئه‌م وێنه‌یه
"جه‌هانگیر ڕه‌زمی" ه که ئه‌و کات وێنه گری ڕۆژنامه‌ی ئیتلاعات بوه.
ئه‌م وێنانه له گه‌ل هه‌ندێ وێنه‌ی ترا له ڕۆژنامه‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و کاتدا بڵاو
بوه‌ته‌وه، به‌ڵام له به‌ر مه‌ترسی ئه‌منی ناوی وێنگره‌که‌ی نانووسرێت. هه‌ر
دوای ئه‌وه ئاژانسی هه‌واڵنێری یۆنایتێد پرێس له ئاستی دونیادا ئه‌م وێنانه
بڵاو ئه‌کاته‌وه.
پاش چه‌ند مانگ ئه‌م وێنه‌یه خه‌ڵاتی پولیتزێر ی برده‌وه، که به‌ناو بانگترین خه‌ڵاتی ڕۆژنامه وانیه له ئه‌مریکادا و هه‌موو ساڵێک(له ۱۹۱۷ه‌وه) به چاودێری زانکۆی کۆڵۆمبیا به باشترین ڕۆژنامه‌وان ئه‌درێت. ئه‌م ناوه‌نده هه‌موو ساڵێک خه‌ڵاتی نیو میلیۆن دۆلاری ئه‌دا به‌و وێنانه‌ی که به باشترین وێنه له ئاستی دونیا دا بناسرێت. ناوه‌ندی پولیتزێر له ساڵی ۱۹۸۰ خه‌ڵاتی خۆی دا به وێنه‌گری وێنه‌ی تیرباران کردنی ئه‌و ۱۱ کورده. به‌ڵام که‌س وێنه‌گره‌که‌ی نه‌ئه‌ناسی و ڕه‌زمیش که دواتر ببوه وێنه‌گری بنه‌ماڵه به‌رپرس و ئاخونده‌کانی کۆماری ئیسلامی، نه‌ی ئه‌وێرا ناوی خۆی ببات بۆ گرتنی ئه‌و خه‌ڵاته.بۆیه ئه‌و وێنه‌یه درا به وێنه گری بێ ناو نیشان.
له ۲۰۰۶ و پاش ۲۷ ساڵ جه‌هانگیر ڕه‌زمی که ئیتر نێوانی له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کۆماری ئیسلامی خراپ ببوو و به‌ره‌و ڕۆژ ئاوا هه‌ڵاتبوو، بۆ یه‌که‌م جار وه‌کوو خاوه‌نی ئه‌و وێنه‌یه ناسرا. له ۷ ی دیسامبێری ۲۰۰۶ لێژنه‌ی داوه‌ری خه‌ڵاته‌که به شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی ڕه‌زمی به خاوه‌نی ئه‌م خه‌ڵاته ڕاگه‌یاند. ڕه‌زمی که ئێسته ۵۸ ساڵیه‌تی سه‌باره‌ت به‌م وێنه‌یه وتبووی، حه‌زم ئه‌کرد خه‌ڵک نه‌یزانیایه‌ت که خاوه‌نی ئه‌و وێنه‌یه کێیه‌و هه‌ر بێ ناو بمایه‌ته‌وه چونکه ئه‌و وێنه‌یه ئه‌بێته هۆی پڕوپاگه‌نده‌ی نگێتیڤ بۆ وڵاته‌که‌م.
له ۱۶‌ی ئاگۆستی ۱۹۷۹ دا خومه‌ینی هه‌زاران سه‌ربازی بۆ کۆمه‌ڵکوژی خه‌ڵکی کوردستان نارد. ده ڕۆژ دوای ئه‌وه هه‌واڵ گه‌یی به ڕۆژنامه‌ی ئیتیلاعات که قازیه‌ک ئه‌یه‌وێت ۱۱ له‌و کورده مرۆڤ کوژانه دادگایی بکات. به‌هرامی که ۲۲ ساڵ ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژنامه‌ی ئیتیلاعات بوه، ئه‌و کات له لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی ئیتیلاعاته‌وه نێردراوه بۆ سنه که سه‌باره‌ت به‌و دادگاییه ڕاپۆرتێک بنووسێت، ئه‌ویش وه‌ک وێنه گر جه‌هانگیر ڕه‌زمی له گه‌ڵ خۆی ده‌بات. به‌هرامی ئاوا باسی ئه‌و دادگایه ئه‌کات: دادوه‌ر(خه‌لخالی) که هات مێزه‌ره‌که‌ی له سه‌ر لابرد، که‌وشه‌کانی داکه‌ندو له پشت چاویلکه‌که‌یه‌وه ناوی یه‌که به یه‌که‌ی گیراوه‌کانی پرسی، پاشان ئتهامه‌کانی خوێندنه‌وه؛ هه‌ڵگرتنی چه‌ک، هه‌وڵ بۆ ڕووخاندی ڕژێم، پیاوکوژی و......گیراوه‌کان ئه‌و تاوانه‌یان ڕه‌د کرده‌وه. هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نه‌خرایه ڕوو پاش ۳۰ خوله‌ک خه‌لخالی ئه‌و ۱۱ کورده‌ی به "مفسدفی‌الارض" تۆمه‌ت بار کرد.
"وال ئستریت ژورناڵ" که ده‌ورێکی سه‌ره‌کی بوه له په‌یدا کردنی وێنه‌گری ئه‌م وێنه‌یه‌دا، وتارێکی له ژێر ناوی "مێژووی وێنه‌یه‌کی دڵته‌زێن" له کۆکردنه‌وه‌ی "جاشوا پریگر" نووسیوه که ئاوا باسی ئه‌م ڕووداوه ئه‌کات: ڕه‌زمی له گرتنی وێنه‌کان دا به ته‌واوی ئازاد بوه، که خه‌ڵخاڵی ئه‌و حوکمه‌ی ده‌رکردوه به‌ند کراوه‌کان به ده‌ست و چاوی به‌سترواوه‌وه به‌ره‌و شوێنی جێبه‌جێ کردنی حوکمه‌که ده‌ست له سه‌ر شانی یه‌کتر ڕه‌وانه کراون. ڕه‌زمی له پێش ئه‌وانه‌وه چوه پاش به‌ند کراوه‌کانیش عه‌لی که‌ریمی یه‌ک له پارێزه‌رانی خه‌ڵخاڵی(به کراس و شه‌رواڵ و که‌وشی سپیه‌وه ) تێپه‌ڕ بوه. که‌ریمی ئه‌ڵێ به به‌ند کراوه‌کان ئاخرین وته‌ی خۆتان بڵێن جگه له یه‌کێ له‌وانه که وه‌ک ئه‌ڵێن نان فرۆش بوه و هیچ کاره، ئه‌وانی تر هیچ ناڵێن. یه‌که‌م که‌س لای ڕاسته‌وه ناسری سه‌لیمی بوو، ده‌ستی باند پێچی کرابوو، له ڕۆژنامه‌کانی ئه‌و کاتی ئێران‌دا نووسیبوویان که گوایه سه‌لیمی له خۆپیشاندانه‌کانی ناو شاری سنه دا وای لێ هاتوه. خۆر له پشتی به‌ند کراوه‌کانه‌و دائه‌چوو کاتژمێر چوار‌و نیو فه‌رمانی ته‌قه درا. ۱۱ ته‌قه کرا ۱۱لاشه له عه‌رد دران. که‌ریمی سیلاحی که‌مه‌ری خۆی ده‌رهێنا، هه‌موویان نه‌مردبوون که‌ریمی به‌سه‌ر ئه‌حسه‌ن ناهید دا که له سه‌ر برانکارد بوو نووشتایه‌وه فیشه‌کێکی له سه‌ری ته‌قاند، هه‌روا درێژه‌ی پێدا تا نه‌فه‌ری ئاخر هه‌ر که‌سه‌و فیشه‌کێکی له سه‌ری ته‌قاند.
ڕه‌زمی ئه‌ڵێت پاش تیربارانه‌که‌و گرتنی هه‌موو وێنه‌کان ئامبوڵانسێک هات بۆ لابردنی مه‌یته‌کان، ئیتر بۆ من زۆر دره‌نگ بوو ئه‌بوایه بڕۆشتمایه‌ته‌وه بۆ تاران بۆ چاپ کردنی ئه‌م وێنانه، وه‌ختم نه‌بوو بمێنمه‌وه بۆ دوه‌مین دادگایی که قه‌رار بوو بکرێت.
حه‌یده‌ری سه‌رده‌بیری ئه‌و کاتی ڕۆژنامه‌ی ئیتیلاعات ئاوا باسی ئه‌و وێنه‌یه ئه‌کات: کاتێ خه‌ریکی ڕێک و پێک کردنی ڕۆژنامه‌که بووم، له سه‌ر وێنه‌یه‌ک ماق بوومه‌وه، وێنه‌ی تیرباران کردنی کورده‌کان بوو له کاتێکدا ته‌قه ده‌ستی پێ‌کردبوو هه‌ندێ له تۆمه‌تباره‌کان که‌وتبوون و هه‌ندێکیش هێشتا به پێوه بوون. ئه‌مزانی که مه‌سه‌له‌ی کورده‌کان ئێسته له ئێران‌دا باسی سه‌ره‌کیه خه‌ڵک تامه‌زرۆی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌تانه‌ن و بێزارن له سانسۆر، بڕیارم دا چاپی که‌م به‌ڵام نه‌ک له‌و نوسخه‌یه‌دا که بۆ کوردستان ئه‌ننێردرێت چونکه ئه‌مزانی به چاپ کردنی ئه‌م وێنه‌یه بۆ کورده‌کان شه‌ڕ ده‌ست پێ ئه‌کات و منیش له کار ده‌ر ئه‌کرام. هه‌ر وه‌ها ئه‌شمزانی چاپ کردنی ناوی جاهانگیر ڕه‌زمی به قازانجی ته‌واو نابێت بۆیه وێنه‌که‌م بێ ناو چاپ کرد.
ئه‌م وێنه‌یه چاپ کرا، ده‌نگێکی هه‌ره زۆری له ڕۆژنامه‌کانی بیانی دا دایه‌وه، هه‌ر زوو نوسخه‌کانی به‌ره‌و ڕۆژنامه به‌ناوبانگه‌کانی دونیا فه‌کس کرا. کاتژمێر ۳ ی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڕۆژنامه هێزه چه‌کداره‌کانی شوورای شۆڕشی ئیسلامی خۆیان کرد به ده‌فته‌ری ڕۆژنامه‌ی ئیتیلاعات دا. حه‌یده‌ری له‌م باره‌وه ئه‌ڵێت: به‌رپرسیاره‌تی هه‌موو شتێکم گرته ئه‌ستۆ. ئه‌وان که هاتبوون ڕاسته‌و خۆ به بێ‌سیم له گه‌ڵ خه‌لخالی قسه‌یان ئه‌کرد. خه‌لخالی پێی ئه‌وتن بیانگرن ئه‌و وێنه‌یه جه‌علیه‌و خۆیان دروستیان کردوه. نێردراوه‌کانی شوورای ئیسلامی داوای نێگه‌تیڤه‌کانیان کرد، پاشان بێسیمیان کرده‌وه که ئه‌و وێنانه زۆر بوون ئه‌مان ته‌نها یه‌کیان چاپ کردوون. هێزه چه‌کداره‌کان به‌و مه‌رجه‌ی که ڕه‌زمی و به‌هرامی له زووترین کاتدا خۆیان بناسێنن به ئیتیلاعاتی تاران، ده‌فته‌ری ڕۆژنامه‌که‌یان چۆڵ کردوه.
شتێکی کورت سه‌باره‌ت به "ناسری سه‌لیمی": به گوێره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که باس ده‌که‌ن گوایه ناسری سه‌لیمی له کاتی ئه‌و دادگاییه ناعادڵانه‌دا زۆر تووڕه ئه‌بێت و نێو چه‌وانی خه‌ڵخاڵی پڕ له تف ئه‌کات و به شێوه‌یه‌کی جه‌سوورانه په‌لامار ئه‌دات که زه‌ربه‌یه‌ک بگه‌یه‌نێت به خه‌ڵخاڵی به‌ڵام سه‌ربازه‌کان ناهێڵن و به قۆناخه تفه‌نگ له ده‌ستی ئه‌ده‌ن و ئه‌یشکێنن.
ناوه‌ندی پولیتزێر ۲۴ ی مه‌یی 2007 خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌ی به دوو که‌س دا که یه‌کیان جه‌هانگیر ڕه‌زمی به بۆنه‌ی وێنه‌ی تیربارانی ئه‌و ۱۱ کورده‌وه‌و ئه‌وی تریشیان به وێنه گرێکی ئاسۆشتێدپرێس له فه‌له‌ستین درا به بۆنه‌ی وێنه‌ی ژنێک که به ته‌نیا خۆی هه‌وڵی به‌رنگاری له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک سه‌ربازی ئیسرایلی ده‌کات. ئه‌وه‌ش بڵێم که ڕه‌زمی له کاتی وه‌ر گرتنی خه‌ڵاته‌که دا هیچ ناوێکی له قوربانیانی وێنه‌ی ئه‌و تراژدیه واته خه‌ڵکی کورد نه‌برد.
BBC & VOA :سه‌رچاوه‌ی هه‌ندێ له زانیاریه‌کان
---------------------------------------- ----------------
ئه‌م بابه‌ته دوو ساڵ له‌مه‌و پێش بڵاوم کرده‌وه . ئه‌مجاره ته‌نها سه‌ره‌تایه‌کم له‌سه‌ر نووسیوه*




حه‌یات سه‌عا مردوه ...
حه‌یات سه‌عا مردوه
ئه‌نجومه‌ی
فه‌رهه‌نگی – ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان، هه‌ر وه‌ک پێشتر له بڵاڤۆکه‌کانی دا ڕاگه‌یاندبوو،
ئه‌مڕۆ کاتژمێر 4ی دوانیوه‌ڕۆ کۆڕێکی ڕێز لێان له شاعیری کۆچ کردوو موزه‌فه‌ر
یووسفی به‌ڕێوه برد.