ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی –
ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان
کۆڕێک بۆ شاعیری کۆچ کردوو موزه‌فه‌ر یووسفی به‌ڕێوه ده‌بات
ئه‌نجومه‌نی
فه‌رهه‌نگی – ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان له بڵاڤۆکێکدا ڕایگه‌یاند که ئه‌یه‌وێ کۆڕێک بۆ
ڕێز لێنان له خوالێخۆشبوو "موزه‌فه‌ر یووسفی" بگرێت.
موزه‌فه‌ر یووسفی شاعیری و چالاکی ئه‌ده‌بیی و مامۆستای قوتابخانه‌کانی مه‌ریوان که‌سێک بوو که بۆ ئه‌ده‌ب دۆستان و چالاکانی فه‌رهه‌نگی ناوێکی نامۆ نه‌بوو. کاک موزه‌فه‌ر بۆ ماوه‌ی دوو ده‌وره له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی – ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان و هه‌روه‌ها به‌رپرسی کومیته‌ی شێعر بوو له ناو ئه‌نجومه‌ندا. به‌رهه‌مه شیعریه‌کانی ناوبراو له زۆربه‌ی گۆڤار و ڕۆژنامه کوردیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات دا ده‌بینرا.
کاک موزه‌فه‌ر سه‌رله ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی، 4ی گوڵانی ئه‌مساڵ به هۆی وه‌ستانی دڵیه‌وه بۆ هه‌میشه شیعر‌و ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌که‌مانی به جێهێشت.
له بڵاڤۆکه‌که‌ی ئه‌نجومه‌ندا له هه‌موو شاعیران و نووسه‌ران داوا کراوه بابه‌ته‌کانیان (شیعر، وتار، بیره‌وه‌ری، خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی کاک موزه‌فه‌ر و ...) تاکوو به‌رواری 1388/5/1 ی هه‌تاوی بگه‌یه‌نن به نووسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی – ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان.





