


ده‌رچوونی حوکمی ۱۱ ساڵ زیندان بۆ هیوا بووتیمار
پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی چواره‌می ئه‌م مانگه بووتیمار دادگایی کرایه‌وه، ئه‌مڕۆ وه‌ڵامی ئه‌و دادگاییه درایه‌وه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بووتیمار که له به‌ندیخانه‌ی گشتیی سنه‌دایه ده‌برێته دادگای ئه‌و شاره‌و له‌وێ له لایه‌ن دادوه‌ر "بابایی" ه‌وه پێ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت که وه‌ڵامی دادگایه‌که‌ت هاتوه‌ته‌وه‌و بڕیاری ۱۱‌ساڵ زیندانت بۆ ده‌رچوه.
ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵێك له خوێندكاران و چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی مه‌ریوان سه‌باره‌ت به بایكۆتی ده‌یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری له ئێران
هه‌ڵبژاردن یه‌كێكه له سه‌ره‌كیترین دیارده دیمۆكراتیكه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئازاد و خاڵی هه‌ره گرنگی پێوه‌ری كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و مافی هاوڵاتیبوون و دیاریكردنی چاره نووسه، تا وه‌كو تاكی كۆمه‌ڵ له ڕێیه‌وه بتوانێت خۆی بپاڵێوێ و ماف و داخوازیه‌كانی ده‌سته‌به‌ر بكات و ئه‌ركه‌كانی به باشی بناسێت و مافه‌كانی به ده‌ست بهێنێت، به‌م پێیه له‌م چه‌شنه كۆمه‌ڵگایانه‌دا، ده‌سه‌ڵات خه‌ڵكییه و گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتیش له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه دیاریده‌كرێت، نه‌ك كه‌سێكی تایبه‌ت. ئه‌وه تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه یه كه تێیدا پاراستنی مافه‌كان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، سه‌رچاوه له ڕای خه‌ڵكه‌وه ده‌گرێت، به‌ڵام له سیستێمی پیرامیدی كۆماری ئیسلامی‌دا، ده‌سه‌ڵات نه ته‌نیا خه‌ڵكی نییه و بۆ خه‌ڵكیش نییه، به‌ڵكوو زیاتر كه‌ره‌سته و ئامرازی سه‌ركوت و تۆقاندنی هاوڵاتیانه، به تایبه‌ت بیرمه‌ندان و ئازادیخوازان و روناكبیران.
وه‌ك ده‌زانین له رژێمی ئیسلامی‌دا، ده‌زگای ویلایه‌تی فه‌قیه، ئورگانی باڵا ده‌ست و شه‌رعیه تبه‌خشی حاكمیه‌ته‌و ئه‌وه‌ش له لایه‌ن كه‌سی یه‌كه‌مه‌وه دیاریده‌كرێت، شكاندنی تابۆی بڕیاره‌كانی عه‌لی خامنه‌یی له ئێران به واتای هه‌وڵدان بووه بۆ تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و لێره‌دا، هه‌ر چیه‌كی ناوبه‌رین، بریتی بووه له پێكدادانی ئه‌منیی و سیاسی.
یاسای كۆماری ئیسلامی، پڕه له هه‌ڵاواردنی ئیتنیكی، جنسی، سیاسی و ئایینی دژ به نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان به گشتی و نه‌ته‌وه‌ی كورد به تایبه‌تی، خه‌ڵكی كورد زیاتر له سێ ده‌یه‌یه خه‌بات له دژی ئه‌و هه‌ڵاواردن و نایه‌كسانیانه ده‌كات، بۆیه كێشه‌كه به‌ربژارێكی تایبه‌ت نییه، به‌ڵكوو نه‌گۆڕانی یاسای بنه‌ڕه‌تی و سیسته‌می چاودێری سه‌ره ڕۆیانه‌ی وه‌لی فه‌قیه له ناو دام و ده‌زگای هه‌ڵبژاردندا.
هه‌ر كام له پاڵێوراوانی رژێم بۆ سه‌رۆك كۆماری، جگه له‌وه‌ی هیچ چاره‌سه‌رێكی نوێ و ئه‌وڕۆییان نه‌خستۆته به‌رده‌ست، به‌ڵكوو تا سه‌ر ئێسقان باوه‌ڕیان به مه‌سه‌له‌ی كورد و چاره‌سه‌ر كردنی پرسی كورد له ئێران‌دا نییه و ئه‌گه‌ریش سه‌رۆك كۆمار كه‌سایه‌تیه‌كی كراوه‌تر و خاوه‌ن هه‌ڵوێستر بێت، له سه‌ر پیرامیدی وه‌لایه‌تی فه‌قیه‌وه ڕێگای هیچ كار و چالاكی و چاكسازییه‌كی نادرێتێ، چونكه له ئاكامدا شه‌رعیه‌تی ئه‌و ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه، له حاڵێكدا به پێچه‌وانه‌وه، بۆ سه‌ركوت و دروستكردنی كه‌شو هه‌وای تۆقاندن و توندوتیژی، ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های ده‌درێتێ، خاته‌می گوته‌نی، سه‌رۆك كۆمار له ئێران‌دا جگه له ته‌دارۆكچیه‌تی كارێكی تری پێ ناسپێردرێ.
نه‌ته‌وه‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، وه‌ك ستراتیژی "پرۆسه‌ی ڕزگاری نیشتمانی" به ئه‌وله‌ویه‌تی سیاسی داده‌نێت، كه دیاره به‌رامبه‌ر به شانۆی هه‌ڵبژاردنی ئێران، بایكۆتكردن به گونجاوترین وڵام ده‌زانێت له ئاستی شانۆی كێبه‌ركێی لایه‌نه جیاوازه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵاتدا.
به دوای شكستی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی باڵی رێفۆرمخواز و هاتنه سه‌ر كاری ده‌وڵه‌تی نوهه‌م ڕووی راسته‌قینه‌ی ئامانجه‌كانی كۆماری ئیسلامی به دنیای ده‌ره‌وه و ناوخۆ به ته‌واوی ناسێندرا، بۆیه زۆر ئاساییه، ئێستا دوو ئه‌ندامی باڵی ڕفۆرم هاتبێتنه مه‌یدان و ئاستی به‌ڵێنه‌كانیش به‌رز بووبێته‌وه. به تایبه‌ت ئه‌مجاره به زوومكردنه سه‌ر كوردستان، له سه‌فه‌ری خامنه‌یی بۆ كوردستان كه به ئاشكرا و راشكاوانه بانگه‌شه‌ی بۆ شه‌خسی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كرد و خه‌ڵكی گوێڕایه‌ڵی خۆی هاندا ده‌نگ به‌و بده‌ن، له لایه‌كی تره‌وه ئه‌و په‌یامانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، له دژی سیسته‌می وه‌لایه‌تی فه‌قیه گه‌یاندوویانه‌ته گوێی جیهانی ده‌ره‌وه، له‌و دوو ساڵه‌ی دواییدا ده‌نگدانه‌وه‌ی به‌رچاوی هه‌بووه، بۆیه هه‌موو هه‌وڵی كۆماری ئیسلامی به چڕی خراوه‌ته یانه‌ی كۆ كردنه‌وه‌ی كه‌سانێكی خوێندكار و ڕووناكبیر و خاوه‌ن هه‌ڵوێست له كوردستان به ده‌وری شانۆی هه‌ڵبژارنه‌كاندا، بۆ كردنه به‌ڵگه‌ی به‌رامبه‌ر به هه‌ڵوێسته‌كانی كۆمه‌ڵگای جیهانی و ده‌نگی ئازادیخوازیی له ناوه‌وه. كه تا ڕاده‌یه‌كیش سه‌ركه‌وتوو بووه. رژێم له‌و كاره دوو مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی هه‌یه: یه‌كه‌م، كوردستان دیار و جیا له به‌شه‌كانی تری ئێرانی ئێستا ده‌رنه‌كه‌وێ و له‌وێوه ناسیۆنالیزمی كوردی گوتاری براوه نه‌بێت، دووهه‌م، هه‌ر وه‌ك به ڕاپۆرتێكی تایبه‌تی ئه‌و دواییانه‌ی "ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژیكی ئێران"، بۆ لاواز كردنی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له كوردستان ده‌ركه‌وتووه، له خاڵێكدا وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێشنیار ده‌كا كوردستانیش ببێته گۆڕه‌پانی چالاكی نیمچه حێزبه‌كانی سه‌ربه ڕژێم و لێره‌ش بتوانن ئه‌ندامگیری بكه‌ن و ...
ئێمه سیكلی ڕێفۆرمخوازیی حكومه‌تی، له كوردستاندا به خاوه‌نی هیچ پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی نابینین و پێمان وایه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته ئامرازی ده‌سته به‌ركردنی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باوه‌ڕمان به سڵامه‌تی رۆڵی هه‌ڵبژاردنیش ببێت، ئه‌زموونی هه‌ره‌سی گوتاری حقوقیی "DTP" له باكووری كوردستان، نیشانی‌دا ئامانجی سه‌ره‌كی، گه‌مه كردن به ڕای خه‌ڵك و گرنگی نه‌دان به هه‌ڵبژارده‌ی خه‌ڵكی ئه‌وێ بووه، هه‌ر چه‌نده پێكهاته‌كان جیاوازن ئه‌وه زیاتر به‌راوردی ئیسڵاح ته‌ڵه‌به‌كان بوو.
ڕووداوی 18ی پووشپه‌ڕی زانكۆی تاران له سه‌رده‌می حكومه‌تی ئیسڵاحخوازه‌كاندا مۆدێلێكی نوێتر له‌وه ده‌نوێنێت كه كورد دیسانه‌وه بچێته‌وه ناو، گه‌مه‌یه‌كی تری سیاسیه‌وه كه هیچ ئامانجێكی بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌بێت. زۆربه‌ی ده‌ستپێشخه‌رانی رووداوی 18ی پووشپه‌ڕ، ئه‌و كوردانه بوون كه زیره‌كانه توانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییانه‌ی خوێندكاران سه‌ربخه‌ن و خۆیان كه‌مترین خه‌ساری ئه‌منیی، جه‌سته‌یی و زانكۆییان به‌ر بكه‌وێت. ئه‌مه له حاڵێكدایه كورده ئیسڵاحخوازه‌كان ئێستا بێ هیچ هه‌ڵسه‌نگاندن و ڕه‌چاو كردنێكی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و ته‌نانه‌ت، پلاتفۆڕمێكی یه‌كگرتوو و مافخوازانه و پشت به ده‌نگی خه‌ڵك له رێگه‌ی ڕاپرسیه‌كی سه‌ره‌كییه‌وه، هیچ نه‌بێت له نێوان چه‌ند خوێندنگا و زانكۆیه‌كدا، په‌یمانی هاوڕیزیان له گه‌ڵ پاڵێوراوه‌كان داوه!
ئێمه وه‌كوو كۆمه‌ڵێك له خوێندكار و چالاكوانانی سیاسیی و مه‌ده‌نیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به خوێندنه‌وه و ڕاڤه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی كه‌ش و هه‌وای سیاسی ئێران و كوردستان، پێمانوایه به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران‌دا هیچ ده‌سكه‌وت و قازانجێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خه‌ڵكی كورد تێدا نییه بۆیه داوامان ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و به تایبه‌ت خوێندكاران، رووناكبیران و لاوانی ئازدیخواز له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ڕۆژی 22ی جۆزه‌ردان به نه‌چونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان ئه‌مجاره‌ش پیلانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له كوردستان پوچه‌ڵ بكه‌ینه‌وه و به دنیای ده‌ره‌وه بڵێین كه كۆماری ئیسلامی خاوه‌نی هیچ پێگه‌یه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی نییه له كوردستاندا.
كۆمه‌ڵێك له خوێندكاران و چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی مه‌ریوان
7 جۆزه‌ردانی 1388 هه‌تاوی
هیوا بووتیمار دادگایی کرایه‌وه
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه 4ی جۆزه‌ردان کاتژمێر 10، چالاکی مه‌ده‌نی و ژینگه پارێزی به‌ند کراو هیوا بووتیمار به ئاماده بوونی هه‌ر دوو پارێزه‌ری سیروان هووشمه‌ند و حه‌مه ساڵه‌حی نیکبه‌خت له شوعبه‌ت 2ی دادگا ئینقلابی سنه بۆ جارێکی تر لێپرسینه‌وه‌ی لێ‌کرا.
دادگاییه‌که که نزیکه‌ی کاتژمێرو نیوێکی خایاند به وته‌ی پارێزه‌ره‌کانی پاش حه‌فته‌یه‌ک وه‌ڵامی ئه‌درێته‌وه‌و ئومێد هه‌یه که حوکمێکی سووکی له‌سه‌ر بدرێت.
شایانی باسه ئه‌مه یه‌که‌م دادگاییه که بووتیمار دوای شکانی بڕیاری له سێداره دانه‌که‌ی ده‌کرێت. ناوبراو له ڕۆژێک پاس ئه‌م دادگاییه‌وه براوه‌ته به‌ندی قه‌ره‌نتینه‌ی به‌ندیخانه‌ی سنه‌و نادیاره که تاکه‌ی له‌وێ ده‌هێڵرێته‌وه.

