چالاکی بواری مه‌ده‌نی و ژیننگه پارێزی به‌ند کراو هیوا بووتیمار دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌کی زۆر حوکمی له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو ئه‌مڕۆ ئه‌و حوکمه‌ی له‌سه‌ر لابرا.
به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی بووتیمار کوڕه‌که‌یان له زیندانی مه‌ریوانه‌وه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گرتوون و پێی وتون که ئه‌مڕۆ براوه بۆ دادگای مه‌ریوان و له به‌شی ئیجرای ئه‌حکام دا پێیان ڕاگه‌یاندوه که حوکمی له‌سێداره‌دانی له‌سه‌ردا لابراوه.
هه‌روه‌ها به بووتیماریان ڕاگه‌یاندبوو که بۆ ده‌رکردنی حوکمی نوێ ده‌برێته سنه‌و سه‌رله‌نوێ دادگایی ئه‌کرێته‌وه.




