ئازادی زانیاری و ڕاگه‌یاندن
کورته باسێک له سه‌ر مێژووی ئازادی زانیاری و ڕاگه‌یاندن له دونیادا
له ساڵی 1948 دا له ژنۆ، کۆنفڕانسی نێو ده‌وڵه‌تی ئازادی زانیاری و ڕاگه‌یاندن به‌ڕێوه چوو. له‌م کۆنفڕاسه‌دا نوێنه‌رانی 51 وڵاتی دونیا که له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌ندامی ڕێکخراوی یه‌کێتی وڵاتان بوون، ماده‌ی 19ی بڵاڤۆکی جیهانی مافی مرۆڤیان دانا. له‌م ماده‌یه‌دا که له دیسامبه‌ری هه‌مان ساڵدا له دانیشتنی گشتیی ڕێکخراوی وڵاتان په‌سه‌ند کرا، پێویستی به‌دی هاتنی ئازادی زانیاری و ڕاگه‌یاندن باس کراوه‌و به له به‌رچاو گرتنی ئه‌م خاڵه له هه‌موو دونیادا هه‌ر تاکێک مافی پشکنین و بڵاو کردنه‌وه‌ی زانیاریه ده‌وڵه‌تیه‌کانی هه‌یه.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش له په‌نجاکانی
زایینی‌دا ڕێکخراوی یه‌کێتی وڵاتان به یارمه‌تی یونسکۆ ده‌ستی دایه توێژینه‌وه‌یه‌ک
سه‌باره‌ت به باروودۆخی ڕۆژنامه‌وانی له‌جیهاندا.
لێکۆڵینه‌وه‌که له سه‌ر ئه‌م بنه‌مه‌یاه بوو که
تاکوو ئامێره‌کانی پێوه‌ندی کۆمه‌ڵ له باری تکنۆلۆژیه‌وه نه‌گات به که‌مترین
ئاستی خۆی،ناکرێ چاوه‌ڕێی
ڕێکه‌وتنی شه‌پۆلی ئازادی زانیاری و ڕاگه
یاندن بین.
له درێژه‌ی ده‌یه‌ی 1990 دا‌و به په‌ره پێدانی ئامێره‌کانی ڕاگه‌یاندن مه‌سه‌له‌ی ده‌ست په‌یدا کردن به زانیاری گرینگیه‌کی تایبه‌تی په‌یدا کرد و سه‌رئه‌نجام له یه‌که‌مین دانیشتنی جیهانی سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵگای زانیاری و ڕاگه‌یاندن که له سه‌رماوه‌زی 1382ی هه‌تاویدا به‌ڕێوه‌چوو ڕێبه‌رانی وڵاتانی جیهان به مۆر کردنی بڵاڤۆکێک پێبه‌ند کران به دروست کردنی کۆمه‌ڵگای زانیاری و ڕاگه‌یاندن له هه‌زاره‌ی نوێ‌دا..
به لێکدانه‌وه‌یه‌کی مێژوویی له سه‌ر ڕابردووی شه‌پۆلی ئازادی زانیاری و ڕاگه‌یاندن به‌وه ده‌زانین که یه‌که‌مین ئه‌زموونی دیاری کراوی یاسا دانان له سه‌ر ئازادی زانیاری و ڕاگه‌یاندن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1776ی زایینی له وڵاتی سوێد.مه‌به‌ست له په‌سه‌ند کردنی ئه‌م یاسایه که سه‌ره‌تا به یاسای ئازادی ڕۆژنامه‌وانی ناوی ده‌رکرد، دروست کردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی کراوه بوو که له‌وێدا ته‌نانه‌ت به‌ڵگه‌گه‌لێک وه‌کوو نامه‌ی سه‌رۆکی وڵاتانی تر بۆ سه‌رۆک وه‌زیران له به‌رده‌ستی هه‌موو خه‌ڵکدا بێت. یاسایه‌ک که تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامه.
کۆڵۆمبیا له دوای سوێد دوه‌مین وڵاتێ بوو که یاسای ئازادی ڕۆژنامه‌وانی تێیدا په‌سه‌ند کرا. به پێی یاسای ئازادی و ڕاگه‌یاندنی ئه‌م وڵاته (په‌سه‌سه‌ند کراوه له 1888ی زایینی) خه‌ڵک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بڕوانێته هه‌موو زانیاری و به‌ڵگه‌نامه ده‌وڵه‌تیه‌کان، به‌م شێوه‌یه که هه‌ر تاکێک ده‌یتوانی به ته‌سلیمکردنی داواکاریه‌ک به‌ڵگه‌نامه ده‌وڵه‌تیه‌کانی ده‌ست بکه‌وتایه. جگه له‌و کاتانه‌ی که یاسا ئه‌م ده‌ستکه‌وتنانه‌ی به‌ر ته‌سک کردبوه‌وه. یاسای بنه‌ڕه‌تی کۆڵۆمبیا ئێستاش مافی ده‌سی که‌وتنی به‌ڵگه ده‌وڵه‌تیه‌کانی بۆ خه‌ڵک پاراستوه.
فه‌نلاند سێهه‌مین وڵاتێ بوو که یاسای ئازادی و ڕاگه‌یاندنی له ساڵی 1919 تێیدا په‌سه‌ند کرا. پاش ئه‌وه دانمارک و نۆروێژ له ساڵی 1970، فه‌رانسه‌و هۆڵه‌ند له ساڵی 1978و کانادا، ئۆسترالیا‌و نیوزله‌ندله ساڵی 1982 یاسای ئازادی زانیاری و ڕاگه‌یاندنی په‌سه‌ند کرد. به‌ڵام وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا له ساڵی 1996 دا ئه‌و یاسایه‌ی تێدا په‌سه‌ند کراو مافی ده‌ستکه‌وتنی به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی ده‌وڵه‌تی بۆ شارۆمه‌ندان په‌ره پێدرا.
شایانی باسه گرینگ‌ترین کاره‌کانی ئه‌م یاسایه بریتیه له؛ باوه‌ڕپێکردنی دوو لایه‌نی ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵک و ڕۆشنگه‌ری کارگه‌لی ئابووری و سیاسی و به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئه‌و هێڵه سوورانه‌یه که به شێوه‌ی دڵخوازو له ڕاستیشدا نایاسایی دانراوه‌و هه‌ر وه‌ها به‌رگری کردن له گه‌نده‌ڵی ئیداریه.




