به‌ڕێوه چوو.
دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ۲۸‌ی خه‌رمانانی ۲۷۰۸ی کوردی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی - ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نوێ کۆبوونه‌وه.
هه‌رچه‌نده بڕیار بوو دانیشتنه‌که کاتژمێر ۳ ده‌ست پێ بکات به‌ڵام به هۆی هه‌ندێ کێشه‌ی ئیداریه‌وه به نیو کاتژمێر دواخستنه‌وه ده‌ستی پێ کرد. له پێشدا ڕێزدار "ئه‌مین عه‌زیزی" به نوێنه‌رایه‌تی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری خولی پێشوو ڕاپۆرتی کاره‌کانی خولی ڕابردووی پێشکه‌ش کرد و دواتر داوای له چه‌ند ئه‌ندامێکی له مێژه‌ی ئه‌نجومه‌ن کرد بۆ داوه‌ری کردنی هه‌ڵبژاردن که ئه‌و به‌ڕێزانه ئه‌م ئه‌رکه‌یان گرته ئه‌ستۆ:
- هیوا نادری - جه‌مال ئیمانی - فاتێح موسته‌فایی
دوای خۆناساندنی کاندیداتۆره‌کان هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێ کرد‌و ئه‌م پێنج که‌سه‌ی خواره‌وه وه‌کوو ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نوێ هه‌ڵبژێردران:
- هادی ڕه‌حمان زاده
- حه‌مه‌ی دانش
- سروه دانش په‌ژووهـ
- شه‌ریف موردای
- ئارام ساڵحی
شایانی باسه ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نوێ وه‌کوو سونه‌تی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌ن بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ئه‌رکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌گرنه ئه‌ستۆ.




