


"عادڵ ئه‌خته‌ر سه‌مه‌ر" به تاوانی شه‌ڕ دژی ئاسایشی گشتیی له لایه‌ن دادگای ئینقلابی شاری مه‌ریوان به دادوه‌ری دادوه‌ر "حامێدی سوڵتان به‌خش" ۵ ساڵ زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه .
عادڵ ئه‌خته‌ر سه‌مه‌ر ته‌مه‌ن ۲۸ ساڵ، کوڕی حه‌مه عه‌لی له دایک بووی ئاوایی ڕواری سه‌وڵاوای مه‌ریوان و دانیشتووی شارۆچکه‌ی کانی دینار له ڕێکه‌وتی ۱/۹/۱۳۸۵ی هه‌تاوی له نێوان ڕێگای سه‌رده‌شت - ورمێ و له لایه‌ن ده‌ستگای ئیتیلاعاته‌وه ده‌ستگیر کراوه. وه‌ک دیاره له کاتی ده‌ستگیری عادڵه‌وه تا ئێستا نزیکه‌ی ۲ ساڵ ده‌گوزه‌رێت، به‌ڵام ئه‌م دوو ساڵه له ۵ ساڵی حوکمی عادڵ که‌م نه‌کراوه که ئه‌مه شتێکی نایاساییه. هه‌ر بۆیه عادڵ بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌م بڕیاره ده‌ستی داوه‌ته مان گرتن له خواردن و بڕیاری داوه تا خواسته‌که‌ی جێ به جێ نه‌کرێت ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵنه‌گرێت. هه‌روه‌ها حه‌سه‌نی ئه‌خته‌ر سه‌مه‌ریش که برای عادڵه ۷ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه که ئه‌ویش ئێستا له زیندانی گشتیی مه‌ریوانه.
شایانی باسه بنار نامه‌یه‌کی ئه‌خته‌ر سه‌مه‌ری به‌ده‌ست گه‌یشتوه که به پێی باروودۆخی دواتر ئه‌گه‌ر به باشی زانی بڵاوی ده‌کاته‌وه.

