
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به بانگهێشت کردنی ڕۆشنبیران و لایه‌نگرانی سروشت، ئه‌نجومه‌ن سه‌وزی چیا ده‌ستی دایه هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌م ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر.
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا "لوقمان کامه‌ران" به‌ڕێوه‌به‌ر بوو. دواتر پرۆگرامه‌که به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه چوه پێش:
- خوێندنه‌وه‌ی وتارێک له لایه‌ن "دوکتۆر مه‌سعوود موسته‌فا سوڵتانی" له ژێر ناوی ئافه‌ته‌کانی جووتیاری.
- نیشاندانی هه‌ندێ فیلمی ئاگر کوژاندنه‌وه له لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن.
- خوێندنه‌وه‌ی وتارێک له لایه‌ن ئه‌ندازیار "ئیقباڵ موحه‌مه‌دی"، نوێنه‌ری مه‌ریوان و سه‌وڵاوا له مه‌جیلیسی شوورای ئیسلامی.
- خوێندنه‌وه‌ی وتارێک له لایه‌ن "حه‌مه‌ی که‌ریمی"، له ژێر ناوی NGO له کۆمه‌ڵگا نائازاده‌کاندا.
- بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌ندێ ئیسلاید له سه‌ر مێژووی ئه‌نجومه‌ن و چالاکیه‌کانی.
- خوێندنه‌وه‌ی وتارێک له لایه‌ن "ئه‌نوه‌ر ڕه‌وشه‌ن" سه‌باره‌ت به دارستانه‌کانی مه‌ریوان.
- خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ری ناخۆی ئه‌نجومه‌ن له لایه‌ن "سامان کامه‌ران" و هه‌روه‌ها داوا کردن له ئاماده‌بوان بۆ کاندید کردنی خۆیان به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر.
به‌شی کۆتایی به‌رنامه‌که‌ش ته‌رخان کرا به هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر که ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بوون:
۱- عیرفان حسه‌ینی ۲- عه‌دنان داستوار ۳- سامان کامه‌ران ۴- دوکتۆر مه‌سعوود موسته‌فا سوڵتانی ۵- هێرۆ دانش ۶- ناجی کانی سانانی ۷- به‌یان نیک بین.

هه‌ر وه‌ها "وریا موحه‌مه‌د پوور" یش وه‌ک چاودێری ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵبژێردرا.
ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا له مه‌ریوان ئه‌نجومه‌نێکی نه‌ناسیاو نیه. لانی که‌م له چه‌ن ساڵی ڕابردوودا جووڵانه‌وه‌کانی ئه‌ندامانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه بۆ هه‌موو مه‌ریوانیه‌ک ئاشکرایه، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا ئه‌م ئه‌نجومه‌نه مجه‌وه‌زی یاسایی نه‌بوه نه‌یتوانیوه به شێوه‌ی ڕه‌سمی کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی بکات بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر. دوای هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌کی زۆری دڵسۆزانی ئه‌نجومه‌ن و خه‌ڵکانی سوروشت پارێز له کۆتایی ساڵی ڕابردوودا مجه‌وزی پێویست بۆ ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له لایان فه‌رمانداری شاری مه‌ریوانه‌وه ده‌رکرا. ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا ئێستا خاوه‌نی ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆیه‌و ئاماده‌یه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ندامانی نوێ.





