کووبایه‌کان ده‌بنه خاوه‌نی ماڵ، مۆبایل و dvd...
ده‌وڵه‌تی کووبا ڕۆژی هه‌ینی ڕاگه‌یاند له درێژه‌ی چاکسازیگه‌لی نوێی ئابووری له‌م وڵاته‌دا، خێراییه‌کی زیاتر ده‌دات به پرۆژه‌ی به خاوه‌ن ماڵ کردنی خه‌ڵکی کووبا.
به پێی ئه‌م یاسایه که ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆک کۆماری نوێی کووبا مۆری کرد، ده‌وڵه‌ت ئه‌و ماڵه به کرێ دراوانه‌ی که له ۲۰ ساڵ پێشه‌وه له کرێی کرێکاران و کارمه‌نداندا بوه ده‌درێت به دانیشتوانی ماڵه‌که.
له‌و کاته‌وه‌ی که ڕائۆل کاسترۆ وه‌کوو یه‌که‌م سه‌رۆکی تازه‌ی کووبا له په‌نجا ساڵی ڕابردوودا ناوبانگی ده‌رکردوه، خه‌ڵکی کووبا شایه‌د حاڵی گۆڕانکاریگه‌لی گه‌وره بوون له ژیانی ڕۆژانه‌یاندا. بۆ نموونه ئه‌وان ئه‌توانن ده‌ستگای dvd یان هه‌ر که‌لوپه‌لێکی تری ئه‌لکترۆنی که پێش ئێستا قه‌ده‌غه بوه به ئاسانی بسێنن و که‌ڵکی لێ وه‌رگرن و هه‌ر وه‌ها له دووشه‌مه‌ی حه‌فته‌ی داهاتووشه‌وه ده‌توانن به شێوه‌ی یاسایی له ئامێری مۆبایل که‌ڵک وه‌ر بگرن.




