هــۆگـۆ چاوز، مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، جه‌لال تاڵه‌بانی

سێ سه‌رۆک کۆمار که به‌رپرسی وته‌ی خۆیان نین!
به‌شی دوه‌می ڕاپۆرته‌که‌ی فه‌رزانه ڕووستایی له سه‌فه‌ری پێنج ڕۆژه‌ی دا بۆ باشووری کوردستان.
"اعتماد" ژماره ۱۶۱۲، ۲۱‌ی ڕێبه‌ندان - لاپه‌ڕه‌ی ۱۳
ڕووستایی له به‌شی دوه‌می ڕاپۆرته‌که‌یدا له پێشدا باسی هه‌بوونی تورکیه له شوێنه جۆراوجۆره‌کانی باشووری کوردستان ده‌کات؛
ــ کۆمپانیایه‌کی تورکی سێ ساڵ له‌مه‌و پێش فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێری کردوه‌ته‌وه. هه‌موو به‌نێره‌کانی ناو فڕۆکه‌خانه‌و هه‌ر وه‌ها زۆربه‌ی به‌نێره‌کانی ڕێگه‌ی فڕۆکه‌خانه تاکوو سنووری عه‌راق، تورکیه‌و سووریه واته گومرکی ئیبراهیم خه‌لیل پڕوپاگه‌نده‌ی که‌ل و په‌لی تورکی له سه‌ر دایه.
ــ سنووری ئیبراهیم خه‌لیل شاڕه‌گی سه‌ره‌کی ئابووری کوردستانی عه‌راقه... هه‌ر کات کێشه‌یه‌کی سیاسی له نێوان تورکیه‌و کوردستانی عه‌راقدا دروست ده‌بێت به‌ر پرسانی تورکیه هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل له کورده‌کان ده‌که‌ن.
دواتر ڕووستایی باسی دابه‌ش کردنی بوودجه‌ی حوکوومه‌ت ده‌کات؛
ــ عه‌دنان موفتی: پارله‌مانی عه‌راق نزیکه‌ی ۱۷٪ بودجه‌ی عه‌راق ده‌دات به کوردستان، ۷۰٪ ئه‌م بودجه‌یه (۱۷٪) ده‌درێت به مه‌عاش گره‌کانی ده‌وڵه‌تی که بریتین له پێشمه‌رگه‌کان، کارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تی و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له شه‌ڕه‌کاندا کوژراون. له زۆر کاتدا ئیشگه‌لێکی مه‌جازی یان ئیشی به ڕواڵه‌ت و نه‌بوو بۆ خه‌ڵک پێناسه ده‌که‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که مه‌عاشی مانگانه‌یان به‌ر بکه‌وێت. بۆ نموونه قوتابخانه‌یه‌ک هه‌بوو ۱۷ فه‌ڕاشی بۆ دانرابوو که هه‌ر ۱۷ که‌یان مانگانه مه‌عاشیان وه‌ر ده‌گرت ئه‌مه له کاتێکدایه که ئه‌م قوتابخانه چکۆله ته‌نها ۲۰ قوتاببی هه‌بوو.
لێره‌دا دوو شت شایانی سه‌رنجه؛ ۱- نووسه‌ر وشه‌ی شه‌هید به کار نابات! بۆچی له جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێ "بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له شه‌ڕه‌کاندا کوژراون" ناڵێ " بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان"؟! ۲- ئه‌و قوتابخانه‌یه باسی ده‌کات که گوایه ۱۷ فه‌ڕاش و ۲۰ قوتابی هه‌یه له کام گه‌ڕه‌کدایه؟ شتێکی ئاوه‌ها ده‌گمه‌ن و سه‌رسووڕ هێنه‌ر شایانی ئه‌وه بوو ئادره‌سی ته‌واوی بۆ بنووسیایه‌ت. ئه‌گه‌ر ئاوا قوتابخانه‌یه‌ک هه‌یه.
ڕووستایی له به‌شێکی تری ڕاپۆرته‌که‌دا هێرش ده‌کاته سه‌ر مام جه‌لال و مه‌سه‌له‌ی بڕیارنامه‌ی ئه‌لجه‌زایر ده‌هێنێته‌وه به‌رۆ؛
ــ ڕۆژێک دوای ئه‌و وتانه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی (سه‌باره‌ت به به‌تاڵ کردنه‌وه‌ی بڕیارنامه‌ی ئه‌لجه‌زایر) له کاتێکدا ئه‌رته‌شی تورکیه گونده‌کانی باکووری عه‌راقی تۆپ باران ده‌کرد، دیدارێکمان له گه‌ڵ عه‌دنان موفتی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستانی عه‌راق ڕێک خست. عه‌دنان موفتی نه‌یده‌ویست سه‌باره‌ت به‌و په‌نه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی داویه‌تی بدوێت. به‌ڵام کاتێ زۆر له سه‌ری ڕۆیشتین بۆمان ده‌رکه‌وت که ته‌نانه‌ت ئه‌ویش وته‌کانی تاڵه‌بانی به جیدی نه‌گرتوه.
له کۆتاییشدا ڕووستایی هۆگۆ چاوزو ئه‌حمه‌دی نه‌ژادو مام جه‌لال ده‌خاته یه‌ک ڕیزه‌وه؛
ــ به عه‌دنان موفتی وترا که له دونیادا دوو سه‌رۆک کۆمار هه‌ن که خاوه‌نی وته‌ی خۆیان نین. یه‌کیان هۆگۆ چاوز سه‌رۆک کۆماری ونئۆزیلایه... به سه‌رۆک په‌رله‌مانی کوردستانی عه‌راقم گوت ئایا جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری کوردی وڵاتی عه‌راق ئه‌یه‌وێت که‌سی سێیه‌م بێت که به‌رپرسیاره‌تی وته‌کانی خۆی ناگرێته ئه‌ستۆ؟
نووسه‌ر ناوی که‌سی دوه‌م که مه‌به‌ستی مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆک کۆماری ئێرانه نابات، به‌ڵام کورد بوونی جه‌لال تاڵه‌بانی زه‌ق ده‌کاته‌وه. لێره‌دا به باشی ده‌رده‌که‌وێت که ڕووستایی مه‌به‌ستی ته‌نها گاڵته کردن به جه‌لال تاڵه‌بانی نیه به‌ڵکوو مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌و تیتاڵی کردنه به کورد وه‌ک سه‌رۆک کۆمار. وه‌ک بڵێی بیه‌وێت ده‌ریبڕێ که؛ کورد‌و سه‌رۆک کۆمار؟!!!
+ نووسراوه له لایه‌ن بنار له
Tue 12 Feb 2008 |