"ده‌ره‌وه‌ران" یه‌ک له گونده سنووریه‌کانی مه‌ریوانه که چڕی دارستانه‌کانی و به‌رزی داره‌کانی، له‌م ناوچه‌یه‌دا به ناوبانگه. له دوو کیلۆمه‌تری ئاوایی ده‌ره‌وه‌رانداو له سه‌ر گردێک بنکه‌یه‌کی هێزه‌کانی ئینتزامی ئێران دانراوه که له بینای ئه‌و بنکه‌یه‌وه زۆرێک له دارستانه‌کانی ده‌وروبه‌ر دیاره.
ئاگره‌که‌ی ئه‌م جاره که ڕۆژی ڕابردوو له ده‌وری ئه‌م پاسگایه به‌ر ببوو زۆر خێرا ته‌شه‌نه‌ی ده‌سه‌ند و ئه‌ژماری ئه‌و که‌سانه‌ی هاتبوون بۆ کوژاندنه‌وه‌ی ده‌گه‌یشته بیست که‌س بۆیه کۆنتڕۆڵ کردنی ئێجگار سه‌خت بوو. به‌ری یه‌ک کیلۆمه‌تر به درێژایی زیاتر له سێ کیلۆمه‌تر گڕی گرتبيوو.
ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا به ئۆرگانیزه کردنی کاره‌که توانی پانزده که‌س کۆ بکاته‌وه بۆ کوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره، به‌ڵام ئه‌و ئاگره که‌سی له‌وه زیاتری گه‌ره‌ک بوو بۆیه په‌نایان برد بۆ خه‌ڵکی ئاوایی ده‌ره‌وه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیان بده‌ن، له ڕێگه‌ی مزگه‌وته‌وه بانگه‌وازیان بۆ خه‌ڵک کرد که تکایه با به یارمه‌تی گشتمان ئاگره‌که بکوژێنینه‌وه یان لانی که‌م دارستانه‌که ئاگر بڕ بکه‌ین، به‌ڵام به داخه‌وه خه‌ڵکێکی زۆر که‌م هاتن به هانای ئه‌م بانگه‌وازه‌وه.
به هه‌ر حاڵ پێنج که‌س له خه‌ڵکی ئاوایی و پانزده که‌سی هاتوو له شاره‌وه پاش چوار کاتژمێر هه‌وڵ و ته‌قه‌لا دیسان نه‌یانتوانی ئه‌و جۆره‌ی که ئه‌شێ ئاگره‌که کۆنتڕۆڵ بکه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که دیسان سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه.
به‌ڵام ئێستا چۆنیه‌تی ئاگر که‌وتنه‌وه‌که له زاری یه‌ک، دوو که‌سی خه‌ڵکی ئه‌و گونده: ژنێکی ده‌ره‌وه‌رانی که زۆر به کوڵ بوو و وادیار بوو ژانی زۆری له دڵدا بوو ئه‌یگێڕایه‌وه که گوایه دوێنێ دوو ماشینی هێزه‌کانی ئینتزامی هاتن و جۆرێک گوله‌ی ئاورینیان ته‌قانده له‌و دارستانه‌و پاش تۆزێک دارستان قلی چوو به ئاسماندا، هێزه‌کانی ئینتزامی دوای گڕ گرتنی دارستانه‌که ئیتر ڕۆیشتن وه‌ک بڵێی به تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌ئمووریه‌ته هاتبوون و ته‌واویان کرد. کابرایه‌کی پیریش به ئاماژه کردن به دارستانه‌کانی ده‌وروبه‌ر باسی ئه‌وه‌ی ئه‌کرد که شوێن نه‌ماوه نه‌سووتێنن. ڕاستی ئه‌کرد دارستانه‌کانی ئه‌و ده‌وروبه‌ره هه‌مووی به درێژایی ئه‌م هاوینه‌ی ڕابردوو گڕی تێ به‌ر درابوون.



درێژه‌ی بابه‌ت





عه‌دنانی حه‌سه‌ن پوور ڕۆژنامه‌وانی مه‌ریوانی دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری له سێداره‌دانی له دیوانی باڵا دا ئه‌رێ کرا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه ۲۴ ی ڕه‌زبه‌ر له دیدارێکدا که له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌یدا بوویه‌تی ڕایگه‌یاندوه که هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رله‌نوێ مانگرتن له خواردنی ده‌ست پێ کردوه‌ته‌وه.
حه‌سه‌ن پوور‌و بووتیمار دوای ئه‌وه‌ی له به‌ندیخانه‌ی گشتیی مه‌ریوان بۆ ئیتیلاعاتی سنه گواسترانه‌وه بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی دوو مانگ له یه‌ک ته‌ک سلوولیدا بوون و دواتریش که گواسترانه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی گشتیی شاری سنه دیسان هه‌ر به‌یه‌که‌وه له یه‌ک به‌ند (به‌ندی نیزام) دا بوون. به پێی ئه‌وه‌ی که ئه‌م دوو چالاکه پێشتریش هه‌ر دۆستی یه‌کدی بوون و ئه‌م به‌یه‌که‌وه بوونه‌ش له به‌ندیخانه جۆراوجۆره‌کانی ئه‌م دواییه‌دا، نزیکیه‌کی تایبه‌تی له نێوان ئه‌م دوو مرۆڤه دروست کردوه، بۆیه ئێستا که بڕیاره له یه‌کدی جودا بکرێنه‌وه دڵه‌ڕاوکێ و نیگه‌رانیه‌کی بۆ هه‌ردوو لا - چ خۆیان و چ بنه‌ماڵه‌کانیشیان - دروست کردوه. ئه‌م نیگه‌رانیه تا ئه‌و ئاسته‌یه که بووتیمار به بنه‌ماڵکه‌ی وتبوو: قه‌د حه‌ز ناکه‌م ئاله‌م باروودۆخه که عه‌دنانی تێدایه به جێی بهێڵم .
"کورده‌کان هه‌موو کات به دوای مردوو خۆریه‌وه بوون. که سه‌دام حوسه‌ین ڕووخا کورده‌کان دوابه‌دوای ئه‌وه که‌وتنه دروست کردنی ئاڵا‌و سه‌ربه‌خۆیی و شتی تر. له‌وانه‌یه سبه‌ی کورده‌کان چاوه‌ڕی بن ئه‌مریکا هێرشی سه‌ربازی بکاته سه‌ر ئێران و ئه‌وانیش ده‌ست بده‌نه سه‌رهه‌ڵدان. کورده‌کان هه‌میشه له ژێر کاریگه‌ریی هۆکاره نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندان تاکوو بتوانن ڕۆڵیک بگێڕن."
حه‌مه‌ساڵه‌حی نیکبه‌خت پاڕێزه‌ری دوو به‌ندکراو، عه‌دنانی حه‌سه‌ن پوور و هیوا بووتیمار ڕۆژی چوارشه‌ممه ۱۶ ی ڕه‌زبه‌ر له پێوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فوونی دا که له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بووتیماردا بوویه‌تی ڕایگه‌یاندوه که بڕیاری له سێداره‌دانی هیوا له سه‌ری لاچوه به‌ڵام بڕیاری له سێداره‌دانی عه‌دنانی حه‌سه‌ن پوور ته‌ئید کراوه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ۱۱ی ڕه‌زبه‌ر خوێندکارانی به‌شی جوغرافیای مه‌ریوان و 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ۱‌ی گه‌ڵاڕێزان، حه‌مه‌ساڵه‌ی نیکبه‌خت و سیروان هووشمه‌د‌نی دوو پارێزه‌ری عه‌دنانی حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار کاتێ داوایان له "ئه‌مجه‌دی" دادستانی سنه کرد بۆ دیداری موه‌کله‌کانیان، داخوازیه‌که‌یان ڕه‌ت کرایه‌وه.