فاتمه‌ی ته‌مه‌ن ۳۵ ساڵان ژنی پیاوێک به ناوی عارفی حاجی فه‌تاح، خه‌ڵکی ئاوایی وه‌یسه دوێنێ ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا.
فاتمه قوربانیی نه‌ریتی ناشیرینی ژن به ژنه. باوکی فاتمه و عارفی شووی فاتمه هه‌ردووکیان کچی خۆیان داوه به ژن. ئه‌م نه‌ریته دزێوه وه‌کوو هه‌میشه ناڕه‌زایه‌تی یه‌ک یان هه‌ردوو لایه‌نه‌که‌ی پێوه بوه، بۆیه فاتمه باروودۆخه‌که‌ی بۆ ته‌حه‌مول نه‌کراوه‌و خۆ کوشتنی به ته‌نیا ڕێگا چاره زانیوه.
فاتمه خاوه‌نی سێ منداڵی بچووکه، ئێستا باری ته‌ندروستی باش نیه‌و له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی شاری سنه‌دایه.




به بۆنه‌ی کۆچی دوایی "خه‌لیفه عه‌لی"باوکی به‌ڕێزان هادی و هیوا بووتیمار سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌که‌یان ده‌که‌م و داواکارم ئێمه‌ش به شه‌ریکی خه‌می خۆیان بزانن.
خۆرهه‌ڵات نیوز: