به نێوی خوداوه‌ندی ده‌هه‌نده‌و دلۆڤان
ئـــــــــــــــــــــــــــاگـــــــــــــــــــــاداری
سروشت میراتی ڕابردوو نیه، به‌ڵکوو ئه‌مانه‌تی داهاتوویه
به بڕوای زۆربه‌ی ئێکۆلۆژیسته‌کان، دارستانه‌کانی زاگرۆس یه‌کێک له ئیکۆسیستمه تاقانه‌کانی سه‌ر گۆی زه‌وینن. ئه‌م دارستانانه هاوکات له گه‌ل ئه‌وه‌ی که پانتاییه‌که‌ی ده‌گاته ۵ ملیۆن هێکتار، خاوه‌نی جۆراوجۆریه‌تییه‌کی تایبه‌ته و توانایه‌کی زۆری بۆ زێده‌بوون هه‌یه. دارستانه‌کانی مه‌ریوان که وه‌ک به‌شێک له دارستانه‌کانی زاگرۆس دێنه ئه‌ژمار ۹۷۲۷۰ هێکتار پانتاییان هه‌یه‌و به واتایه‌کی تر ۴۰ له سه‌دی پانتایی ناوچه‌ی مه‌ریوان ده‌گرنه‌وه و به هۆی هه‌ل و مه‌رجی له باری ئاووهه‌واییه‌وه دۆخی ژینگه‌یی ئه‌م ناوچه‌یه له ناوچه‌کانی تری زاگرۆس باشتره. دارستانه‌کان وه‌ک خه‌ڵاتێکی خوداوه‌ندی قازانجی زۆریان هه‌یه و ئه‌گه‌ر به باشی ورد ببینه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که کاریگه‌رێتیه‌کی زۆریان له سه‌ر گه‌شه‌ی ئابووریی مه‌ریواندا هه‌یه: کانی ئاو و باغی جوان و سه‌ردانی ئه‌و هه‌موو گه‌شتیارانه له‌م شاره‌مان وێنه‌یه‌کی بچکۆلانه‌یه‌تی. به‌ڵام مه‌خابن که زۆربه‌ی خه‌ڵک سه‌رنجێکی ئه‌وتۆ ناده‌نه ئه‌م بابه‌ته. ده‌بێ بڵێین که ئه‌م سروشته جوان و ڕازاوه‌یه به هۆی جیاواه‌وه خه‌ریکه کاول ده‌کرێت و گه‌وره‌ترینی ئه‌م هۆکارانه‌ش ئاگره.
ئاگر کاریگه‌رێتییه‌کی درێژخایه‌ن ده‌کاته سه‌ر ئیکۆسیستم، گه‌ڕی مادده کانزاییه‌کان، ئامێته‌ی چه‌شنه‌کانی ڕوه‌ک، گه‌شه‌کردنی گیاکان، ژیانی گیانله‌به‌ران و هه‌روه‌ها ڕاماڵینی خاک و هاتنی لافاو.
به پێی ئه‌ژماره‌کانی ئیداره‌ی سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی مه‌ریوان و ئیداره‌ی گشتیی سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی کوردستان، ئاگرکه‌وتنه‌وه گه‌وره‌ترین هۆکاری مه‌ترسی و کاولکردنی دارستانه‌کانی زاگرۆس و ڕۆژئاوای ئێران و به تایبه‌ت مه‌ریوانه. هه‌موو ساڵێک ڕاده‌ی خه‌ساردانی ئاگر چه‌ند قاتی کۆی هه‌موو ئه‌و هۆکارانه‌ی تره که ده‌بنه هۆی تیاچوونی دارستانه‌کان.هه‌موو ساڵێک پانتاییه‌کی زۆر له دارستانه‌کانی ده‌سووتێت و ئه‌مه‌ش بۆ خۆی ده‌بێته هۆی له ناوچوونی هاوکێشه‌یی ژینگه، چه‌شنگه‌لی گیایی، گیانله‌به‌ران و حه‌شه‌ره‌کان و ژینگه‌که‌یان. به پێی ڕاپۆرتی ئیداره‌ی سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی مه‌ریوان له ساڵی ۱۳۸۵ (ی هه‌تاوی) دا، ۴۷ ئاگر له دارستانه‌کانی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا به‌ربووه و ۱۲۳ هێکتار له دارستانه‌کانی ئه‌م ناوچانه سووتاون و به‌رانبه‌ری ۹۴۶۹۲۷۵۱۰۰ ڕیاڵ زیان له‌م دارستانانه که‌وتوه.
هۆکارگه‌لێک وه‌ک: گۆڕینی دارستان بۆ باغ، داگیرکردنی زه‌وین به مه‌به‌ستی کشت وکاڵ و داسوکنین، بێ موبالاتیی خه‌ڵک، کێشه تائیفیه‌کان و له هه‌موو ئه‌مانه گرنگتر کاره ئه‌منیه‌تیه‌کانی هێزه ئینتیزامیه‌کان، ئه‌م دۆخه ناله‌باره‌یان ڕه‌خساندوه.
هه‌ل و مه‌رجی هه‌نووکه‌یی دارستانه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه قه‌یارانییه و ئه‌مساڵیش چه‌ندین ئاگر له‌م ناوچه‌یه که‌وتۆته‌وه و زیاتر له ۲۵۰۰ هێکتار له دارستانه‌کان سووتاون و ئێستاکه‌ش ئه‌م ڕه‌وته هه‌ر به‌رده‌وامه و یان پێشی پێ نه‌گیراوه وه‌یان ئه‌گه‌ر هه‌وڵێکیش درابێت له به‌رانبه‌ر به‌ربڵاوی ئاگره‌کان، به‌رچاو نییه، ئه‌مه له حاڵێکدایه که به پێی ئاسڵی ۵۰ ی یاسات بنه‌ڕه‌تی ئێران ده‌بێ له ئاوه‌ها هه‌ل و مه‌رجێکدا ته‌واوی ئۆرگانه چه‌کداره‌کان به‌ره‌نگاری ئه‌م قه‌یرانگه‌له ببنه‌وه.
ده‌بێ بڵێین که به هۆی نه‌بوونی بوودجه‌و پێداویستی کافی، ئیداره‌ی سه‌رچاوه سروشتیه‌کانی مه‌ریوان به‌و چه‌شنه‌ی که پێویسته نه‌یتوانیوه به‌رنگاری ئه‌م ئاگر گرتنه به‌ربڵاوانه ببێته‌وه.
ناشاره‌زایی له مه‌ڕ ژینگه، نه‌ناسینی قازانجه‌کانی دارستان و هه‌روه‌ها گوێنه‌دانی کۆمه‌ڵگا بۆته هۆی له ناوچوونی سه‌رمایه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان. هیوادارین که به‌رپرسان ئاوڕێک له‌م پرسه بده‌نه‌وه تا چی تر ئه‌م کاره‌ساتانه ڕوو نه‌ده‌ن.
ئاگاداریی هاوبه‌شی ڕێکخراوه خه‌ڵکییه‌کانی مه‌ریوان
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش وێنه‌ی ئیمزای ئه‌و ڕێکخراوانه‌یه:






ماوه‌یه‌که له ناوچه‌ی مه‌ریوان شه‌ڕو پێکدادان له نێوان هێزه‌کانی سوپای پاسداران و که‌سانی نه‌ناسراوه ده‌ستی پێ کردوه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه سه‌ره‌تای ڕووداوه‌کان نیه ئه‌م شه‌ڕانه له‌و کاته‌وه ده‌ستی پێ کرد که له چه‌ند شوێنی ناوچه‌ی مه‌ریوان خه‌ڵکی بێ گوناه به ده‌ستی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تیی ته‌قه‌یان لێ ده‌کراو بریندار یان ئه‌کوژران. پاش کوشتنی به‌ختیار موحه‌مه‌دی و وریا موحه‌مه‌دی، ئه‌بووبه‌کر دهوه‌ند، که‌مال مه‌حمودی و چه‌ند که‌سی تر له دێهاته‌کانی ده‌ورو به‌رو گیرانی هه‌موو ڕۆژه‌ی ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه‌وانان و شاعیران و که‌سایه‌تیه بیرجیاوازه‌کانی شار... به گشتی ئه‌م ئاژاوانه دوای ئه‌وه ده‌ستی پێ کرد که ده‌وڵه‌ت زه‌ختی خۆی بۆ سه‌ر خه‌ڵک له قۆناغه‌کانی جۆراوجۆردا زیادتر کرد.