جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه پێشتر له‌یلا حه‌سه‌ن پوور خوشكی عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور، به‌رێنێسانس نیوزی راگه‌یاندبوو "عه‌دنان و هیوا به‌بێ پارێزه‌ر و به‌قاچ به‌ستراوی له‌دادگای مه‌ریوان حوكم دراون"
به‌وته‌ی خاتوو حه‌سه‌ن پوور بنه‌ماڵه‌كه‌یان هیچ ئاگاداری چاره‌نووسی عه‌دنان و هیوا نین و ئێستا نازانن له‌كوێن و نیگه‌رانی چاره‌نوسیانن.
پشگیری له‌ئاستی كوردستاندا
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی حوكمه‌كه ده‌ركرا، بۆ یه‌كه‌مجار له‌راگه‌یاندنی كوردی له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا رِه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو و له‌م پێناوه‌شدا له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه ده‌ست كرا به‌كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا بۆ ئیدانه كردنی ئه‌و حوكمه.
سایتی رێنێسانس نیوز، وه‌ك یه‌كه‌م ناوه‌ندی راگه‌یاندنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كه‌مپینی پشتگیری له‌عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور و هیوا بوتیماری راگه‌یاند كه له‌ئه‌نجامی كه‌مپینه‌كه‌دا به‌سه‌دان چالاكڤانی سیاسی و رۆشنبیر و رۆژنامه‌نوس و هاوڵاتی كورد و ناوه‌ندی جیاجیا واژۆیان كرد و پشتگیری خۆیان راگه‌یاند.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌دان رۆشنبیر، نوسه‌ر و ئه‌كادیمیسیه‌نی كورد و رۆژئاوایی، له‌كه‌مپینێكی جیاوازدا، وێرِای مه‌حكومكردنی برِیاری ئیعدامی عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور و هیوا بوتیمار داوا ده‌كه‌ن حوكمه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و ناوبراوان به‌شێوه‌یه‌كی عادیلانه دادگایی بكرێن.
زۆربه‌ی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی كوردستانیش له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه به‌ده‌ركردنی به‌یاننامه‌ی جیاجیا هه‌ڵوێستی خۆیان راگه‌یاند و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئیعدامی ئه‌و دوو رۆژنامه‌نووسه بوون.
سه‌رجه‌م حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش به‌ده‌ركردنی به‌یاننامه‌ی جیا جیا ئه‌و حوكمه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان شه‌رمه‌زار كرد.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیشدا 12 حزبی كوردستانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئیدانه‌ی ئه‌م برِیاره‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان كرد و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمه‌كه بوون.
نارِه‌زایه‌تیه جیهانیه‌كان
ده‌ركردنی حوكمی ئیعدام بۆ دوو رۆژنامه‌نوسی كورد، هه‌رچه‌ند تا ئێستا له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه بێده‌نگی لێكراوه و لێدوانه‌كانی ئه‌مرِۆی وته‌بێژی قوه‌ی قه‌زایی یه‌كه‌م لێدوانی فه‌رمی بوون له‌مباره‌وه، به‌ڵام پێشتر ئه‌م حوكمه رووبه‌رِووی نارِه‌زایه‌تی جیهانی ببوویه‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رادیۆ فه‌ردا، ئه‌نجومه‌نی جیهانی قه‌ڵه‌م، به‌ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك كه تیایدا نارِه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر به"پێشێلكردنی به‌رفراوانی مافی مرۆڤ له‌ئێران"ده‌ربرِیبو، نیگه‌رانی خۆیان له‌چاره‌نوسی عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور و هیوا بوتیمار ده‌ربرِی
هه‌روه‌ها رێكخراوی په‌یامنێرانی بێ سنوور، به‌ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك، ده‌ركردنی حوكمی ئیعدامیان بۆ ئه‌و دوو رۆژنامه‌نووسه كورد "زاڵمانه و جێگه‌ی شه‌رم" وه‌سف كردبوو.
هاوكات له‌وڵاتی ئیتالیا، رۆژنامه‌نوسان، لایه‌نگرانی ئازادی راده‌ربرِین، چالاكڤانانی مافی مرۆڤ و چه‌ند كه‌سێك له‌سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌و وڵاته، كه‌مپێنێكیان بۆبه‌رگری له‌ئیعدامی ئه‌و دوو رۆژنامه‌نووسه له‌ئێران ده‌ست پێكرد.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنه ده‌ره‌كی و پیشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی ئیتالیا، سه‌ندیكای گشتی راگه‌یاندن و سه‌دان كه‌سایه‌تی فه‌رهه‌نگی و ئیعلامی ئه‌م وڵاته پشگیری خۆیان له كه‌مپینی رزگاری عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور و هیوا بوتیمار راگه‌یاند.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ده‌ره‌كی په‌رله‌مانی ئیتالیا له‌نامه‌یه‌كیدا بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا و په‌رله‌مانی ئه‌وروپا داوای لێ‌كردن دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌م حوكمه نامرۆڤانه‌یه ده‌رببرێت.
چالاكی فیدراسیۆنی هه‌واڵنێرانی ئیتالیا
تا ئێستا فیدراسیۆنی هه‌واڵنێرانی ئیتاڵیا، گرنگترین ده‌زگای سینفی رۆژنامه‌نوسان بوه كه له‌پێناو وه‌ستاندنی حوكمی ئیعدامی عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور و هیوا بوتیمار، چالاكیی به‌ربڵاوی به‌رێوه بردوه.
فیدراسیۆنی ئاماژه‌پێكراو له‌درێژه‌ی پشتگیری له‌و كه‌مپینه‌ی له‌لایه‌ن "گروپی داكۆكی له‌ئازادی راده‌ربرِین له‌ئێران"، "رێكخراوی زانیاری گه‌یاندن و ئاسایشی رۆژنامه‌نوسان" و "ئه‌سڵی 21" له‌پێناو ئازادی حه‌سه‌نپوور و بوتیمار به‌رِێوه چوو، به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد كه تیایدا داوای له‌راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌و وڵاته كردبوو كه له‌م بواره‌دا چالاك بن.
دوابه‌دوای ده‌ركردنی ئه‌م به‌یاننامه‌یه، بانگه‌وازی "له‌پێناو رزگاری گیانی دوو هاوڵاتی كوردی ئێران" له‌زۆربه‌ی به‌رنامه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆنی و كه‌ناڵه‌كانی ئیتالیا خوێنرایه‌وه.
كه‌ناڵی یه‌كی ده‌وڵه‌تی ئیتالیا، كه یه‌كێكه له‌پرِ بینه‌رترین ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی ئه‌و وڵاته، له‌به‌رنامه‌یه‌كی سپێده‌ی خۆیدا، په‌یامی هاوبه‌شی "گروپی داكۆكی له‌ئازادی راده‌ربرِین له‌ئێران"، "رێكخراوی زانیاری گه‌یاندن و ئاسایشی هه‌واڵنێران" و "ئه‌سڵی 21"ی خوێنده‌وه.
زیاتر له‌سه‌د سایتی ئه‌ینته‌رنێتی ئیتالیاش ئه‌م بانگه‌وازه‌یان بڵاو كرده‌وه و تا ئێستا به‌هه‌زاران كه‌س واژۆیان كردوه.
"زۆر كه‌سی تر به‌و بیانوه مه‌حكوم كراون"
محه‌مه‌د ساڵح نیكبه‌خت پارێزه‌ری عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور و هیوا بوتیماری به‌ئه‌ستۆیه كه خۆی كورده و پێشێنه‌یه‌كی زۆری هه‌یه له‌پارێزه‌ریدا و به‌چالاكڤان و ریفۆرمخواز دێته ئه‌ژمار.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی بی بی سی، نیكبه‌خت ده‌ڵێت كه حه‌سه‌ن پوور و بوتیمار له‌سه‌ر كاری رۆژنامه‌نوسی یان چالاكی مه‌ده‌نی و داكۆكی له‌مافی مرۆڤ ده‌ستگیر و مه‌حكه‌مه نه‌كراون.
نیكبه‌خت ده‌ڵیت وێرِای دانپێدانانه‌كانی حه‌سه‌ن پوور و بوتیمار، له‌چوارچێوه‌ی یاسای سزاكانی ئیسلامی ئێران، نابێ سزایه‌كی وه‌ك ئیعدام بۆ ئه‌وان ده‌ربكرێت، چونكه ده‌سته‌واژه‌ی "محارب" كه ئه‌و دوو كه‌سه پێ تاوانبار كراون، به‌كه‌سێك ده‌وترێت كه له‌رێكخراوێكدا له‌پێناو روخاندنی كۆماری ئیسلامی چالاك بێت و په‌یوه‌ندی رێكخراوه‌یی هه‌بێت و وه‌ها په‌یوه‌ندییه‌ك ده‌رباره‌ی حه‌سه‌ن پوور و بوتیمار نه‌سه‌لماوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ره‌زا موعینی یه‌كێك له‌ئه‌ندامه چالاكه‌كانی رێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێ سنوور، له‌وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ بی بی سی وتی: هیچ دانپێدانانێك له‌دادگاكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ رێكخراوی په‌یامنێرانی بێ سنوور شیاوی په‌سند نییه.
ئه‌و ده‌ڵێت تاوانی وه‌ك هه‌ڵگرتنی چه‌ك یان هه‌ندێك تاوانی تر كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به رۆژنامه‌نوسیه‌وه نییه، پێشتریش بۆ چالاكڤانانی سیاسی و ئیعلامی ئێران ده‌ركراوه و زۆر كه‌سی تریش به‌محارب ناسراون به‌ڵام ئه‌و تاوانه هیچكات له‌دادگادا نه‌سه‌لماوه.
سه‌رچاوه: ڕێنێسانس