که په‌تی سێداره شۆڕ بوه‌ته‌وه
له دژی هه‌ستینه‌وه.
دوو شه‌مه ۱ ی گه‌لاوێژ به داخستنی دووکان و شوێنی کاره‌کانمان ناڕه‌زایه‌تی خۆمان ده‌رده‌بڕین.



که په‌تی سێداره شۆڕ بوه‌ته‌وه
له دژی هه‌ستینه‌وه.
دوو شه‌مه ۱ ی گه‌لاوێژ به داخستنی دووکان و شوێنی کاره‌کانمان ناڕه‌زایه‌تی خۆمان ده‌رده‌بڕین.
بۆیه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به نیسبه‌ت ئه‌م حوکمه‌وه ڕۆژی دووشه‌مه ۱ گه‌لاوێژ به داخستنی دووکانه‌کانمان و نه‌هاتنه ده‌ره‌وه له ماڵه‌وه کاری ڕۆژانه‌ی خۆمان ئه‌وه‌ستێنین.
ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌م حوکمه مافی هه‌موومانه‌و به‌شداری کردن له‌م هه‌ڵوێسته‌داشدا ئه‌رکی سه‌ر شانمانه.
سه‌رچاوه: وێبلاگی "علیه اعدام..."

هیوا بووتیمار چالاکی بواری فه‌رهه‌نگی و ڕۆشنبیری له لایه‌ن دادگای شۆڕشی مه‌ریوانه‌وه بڕیاری له سێداره‌دانی به سه‌ردا سه‌پێندرا ئه‌مه ی خواره‌وه کورته‌یه‌ک له حوکمی ناوبراوه؛
به پێی ئه‌وه‌ی که بووتیمار که‌ل و په‌لێکی زۆر وه‌کوو؛ ۶۰۰ دانه نه‌واری ڤیدیۆ، ۲۴ دانه سی دی، ئه‌ژمارێکی زۆری وێنه و جێ کلیدی ئاڵای کوردستان و تابلۆی ئاڵای کوردستان و ... له ناو ماڵی هێنراوه‌ته‌وه ده‌رێ و هه‌ر وه‌ها به چه‌ندین جار سنووری ئێران - ئێراقی به‌زاندوه‌و له‌م ڕێگانه‌وه هه‌وڵی ڕووخاندنی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی داوه، دادگای شۆڕشی شاری مه‌ریوان حوکمی له سێداره‌دان بۆ ناو براو ده‌رئه‌کات.
هه‌روه‌ها عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور ڕۆژنامه‌وانی مه‌ریوانی، له لایه‌ن دادگای شۆڕشی شاری مه‌ریوانه‌وه هه‌مان حوکمی به سه‌ردا سه‌پێندرا.
شایانی باسه قازی هه‌ردوو په‌روه‌نده بۆ ئه‌م حوکمه هه‌ندێ شتی به به‌ڵگه هانیوه‌ته‌وه که هیچ پێوه‌ندیه‌کی به مه‌سه‌له‌که‌وه نیه. بۆ نموونه له حوکمه‌ی حه‌سه‌ن پوور دا هاتوه که ناوبراو خزمی پله یه‌کی له باشووری کوردستان ئه‌ژی، یان ئه‌وه‌ی که هه‌ڵبژاردنی بایکوت کردوه و... هه‌روه‌ها له حوکمه‌که‌ی بووتیماریشدا هاتوه که برایه‌کی ئه‌و له هه‌نده‌ران ئه‌ژی و سه‌ربه حزبه ئۆپۆزۆسیۆنه‌کانه بۆیه براکه‌شی له‌وانه‌یه هاوکاری کردبێت له گه‌ڵیا، یان ئه‌وه‌ی که بووتیمار سیم کارتی عه‌راقی هه‌یه و کۆمه‌ڵێ شتی تر، که هیچ پێوه‌ندیه‌کی به‌و حوکمه‌وه نیه.
حوکمی ئه‌م دوو که‌سه به شێوه‌ی ڕه‌سمی ئه‌مڕۆ گه‌یشتوه به ده‌ستی بنه‌ماڵه‌و پارێزه‌ره‌کانیان و له ئاخری حوکمه‌که‌دا هاتوه که بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌م حوکمه ۳ حه‌فته واته ۲۱ ڕۆژ ده‌رفه‌ت هه‌یه.