ئه‌م ئاگاداریه، ئاگاداری ناوه‌ندی که‌لتووری-هونه‌ریی ڤه‌ژینه. که ئه‌مه نووسینه‌یه‌م بینی هه‌ستم به هه‌ندێ هه‌ڵه کرد، بۆیه به مه‌به‌ستی به‌ره‌و باشتر چوونی نووسینه‌ی کوردی ئه‌و هه‌ڵانه لێره‌دا ده‌رئه‌خه‌م.
وشه‌ی "هونه‌ری" کاتێ بمانه‌وێ پێوه‌ندی بده‌ین به وشه‌ی پاش خۆیه‌وه پێویسته "ی" ی نیسبی به کار بێنین واته ئه‌بوایه بنووسرایه، "... هونه‌ریی ڤه‌ژین..." "هاوین تان" هه‌ڵه‌یه، ئه‌بوایه بنووسرایه "هاوینتان" واته به‌سه‌ر یه‌که‌وه بوایه‌ت. چونکه "تان" جێناو(ضمیر)ه‌و له ڕێزمانی کوردیشا جێناو ئه‌لکێت به وشه‌ی پێش خۆیه‌وه. "...خولی فێرکاری زمانی کوردی..."، لێره‌شدا دیسان "ی" ی نیسبی دانه‌نراوه، ئه‌بوایه بنووسرایه "...خولی فێرکاریی زمانی کوردی...". له دوای ئه‌وه‌ش ئێمه شتێک به ناو زمانی کوردی لاتینمان نیه، به‌ڵکوو ڕێنووسی لاتین (یان ئارامی) مان هه‌یه. که‌وایه ئه‌بوایه بنووسرایه "...خولی فێرکاری زمانی کوردی به ڕێنووسی لاتین...". کۆ کردنه‌وه‌ی دوو وشه‌ی "هاوشاریان" و "به‌شداران" کۆ کردنه‌وه‌یه‌کی دروست نیه. هاوشاریان ئه‌توانێ هه‌مان به‌شداربووان بن. ڕسته‌که ئاوایه "...له هاوشاریان و به‌شدارانی به‌ڕێز داوا ده‌که‌ین .... بۆ به‌شدار بوون له..."، واته ئه‌وانه‌ش که که به‌شدارن بۆ به‌شدار بوون ئه‌بێ سه‌ردانی ناوه‌ندی ناوبراو بکه‌ن. نووسراوه "... تا ڕۆژی 15 پووشپه‌ڕ..." دیسان "ی"ی نیسبی له بیر چوه "... تا ڕۆژی 15 ی پووشپه‌ڕ..." دروسته.
بۆچی له جێگای "ساعه‌ت" نه‌نووسراوه " کاتژمێر"؟ وا ئه‌زانم لانی که‌م له‌م وشه‌یه‌دا موحتاجی ئه‌ده‌بیاتی بێگانه نابین.
هیوادارم براده‌رانی به‌ڕێوه‌به‌ری ڤه‌ژین ئه‌م پۆسته‌م وه‌کوو ڕه‌خنه‌یه‌ک له به‌رچاو بگرن.













ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا


