نازار مورادی ته‌مه‌ن ۳۰ ساڵ کچی فاتمه و موحه‌مه‌دی مورادی خه‌ڵکی ئاوایی "هه‌ڵیزاوا" (گوندێک له یه‌ک کاتژمێری مه‌ریوان دا) ڕۆژی ۲۸ ی گوڵانی ۲۷۰۷ ی کوردی واته هه‌ینی ڕابردوو به هۆی له‌کار که‌وتنی هه‌ردوو کولیه‌ی، گیانی خۆی له ده‌ست ئه‌دات.
ئێسته بگه‌ڕینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که نازار بؤچی کولیه‌کانی ئاوای لێ هاتبوو؟ ئه‌م کچه ته‌مه‌ن سی ساڵه حه‌زی له کابرایه کردوه که کابرا خاوه‌نی ژن و مناڵ بوه و نازار ویستوویه‌تی سه‌ربه‌هه‌وێ شووی پێ بکات. به‌ڵام بنه‌ماڵه‌که‌ی به‌م کاره ناڕازی بوون. بۆیه ئاخره‌کانی وه‌رزی پایزی ڕابردوو له نیوه شه‌وێکدا عه‌لی برای ئه‌م کچه به ته‌ور ئه‌که‌وێته گیانی خوشکه‌که‌ی، شیوه‌ن و ڕۆ ڕۆ له‌و ماڵه به‌رز ئه‌بێته‌وه، خه‌ڵکی ئاوایی وه خه‌به‌ر دێن و دێنه ده‌ره‌وه. خه‌ڵک کاتێ دێنه ئه‌وێ ئه‌بینن ماڵه‌که یه‌کسه‌ر خوێنی لێ پژاوه‌و نازایش به سه‌ری هه‌ڵژناو له خوێنه‌وه له سه‌ر قاڵیه‌کاندا ئه‌تلێته‌وه. نازار به په‌له ئه‌گه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه‌ی مه‌ریوان. پزیشکه‌کانی مه‌ریوان به هۆی خراپی ته‌ندروستی ئه‌ینێرن بۆ سنه. دوکتوره‌کانی نه‌خۆشخانه‌ی سنه باری ته‌ندروستی نازار خراپ گوزارشی ئه‌که‌ن و به بنه‌ماڵه‌ی ڕائه‌گه‌یه‌نن که له‌وانه‌یه له ژێر نه‌شته‌رگه‌ریدا ده‌ر نه‌چێت. هه‌روه‌ها له‌و نه‌خه‌شخانه‌یه‌دا ده‌رئه‌که‌وێت که عه‌لی له کاتی لێدان له نازار چوه‌ته سه‌ر سکی و زه‌ربه‌ی به کولیه‌کانی گه‌یاندوه. پزیشکه‌کان ئه‌م شته به بنه‌ماڵه‌که‌ی ڕائه‌گه‌یه‌نن به‌ڵام بنه ماڵه‌که‌ی بایه‌خی پێویستی پێ ناده‌ن.
نازار دوای دوو حه‌فته مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی سنه به هه‌ر جۆرێ بێت زیندوو ئه‌مێنێت و به‌ره‌و ماڵی ۆی له ئاوایی "هه‌ڵیزاوا" ئه‌یهێننه‌وه. به‌ڵام ورده ورده کولیه‌کانی به‌ره‌و له ناو چون ئه‌چن، بۆیه دوای نزیکه‌ی ۵ ئێشی کولیه زه‌خت ئه‌خاته سه‌ر جه‌سته‌ی و گیانی له ده‌ست ئه‌دات.
شایانی باسه ئێستا عه‌لی برای نازار که له ڕاستیدا بکوژی نازاره به شێوه‌یه‌کی ئازاد ئه‌گه‌ڕێت و تا ئێستا تووشی هیچ لێ پرسینه‌وه‌یه‌ک نه‌بوه.





"هیوا بووتیمار" هاووڵاتیه‌کی مه‌ریوانی ڕۆژی
شایانی باسه "حه‌مه ساڵه‌حی نیکبه‌خت" پارێزه‌ری به ناوبانگی کورد، به خواستی خۆی پارێزه‌ری په‌روه‌نده‌ی بووتیماری له ئه‌ستۆ گرتوه. نیکبه‌خت په‌روه‌نده‌ی ناوبرای خوێندوه‌ته‌وه‌و به‌ڵێنی داوه که هه‌وڵی خۆی ئه‌دات بۆ ئازاد کردنی ناوبراو.







نی کرێکار له هه‌موو کرێکارانی جیهان پیرۆز بێت.
